له یاریی نێوان ریال مه‌درید و ریال بێتیس، كاسیمێرۆ به توندی له ناوبژیوانی دا و خستییه خواره‌وه.
كاسیمێرۆی یاریزانی ریال مه‌درید به‌وه ناسراوه، كه به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ یاریی ده‌كات، له یاریی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، كه ئه‌مشه‌و كرا، كاسیمێرۆ له هه‌وڵێكدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تۆپێك له یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر، به هه‌ڵه له ناوبژیوانی دا، به‌ڵام دیمه‌نه‌كه به پێكه‌نینی كاسیمێرۆ و ناوبژیوانه‌كه كۆتایی هات و ناوبژیوانیش له شه‌قه‌كه‌ی كاسیمێرۆ سه‌لامه‌ت بوو.