ده‌زگای فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م دوا ده‌خرێ.
شه‌هێن سابیر به‌رپرسی میدیایی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رای گه‌یاند، ده‌زگای فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ساڵانه له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ساز ده‌دات، به‌ڵام له ھه‌مان كاتدا بارودۆخه گشتییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
شه‌هێن ده‌ڵێت، له‌مساڵدا به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ساز نادرێت و دوا ده‌خرێ بۆ 11ی تشرینی دووه‌م.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، فیستیڤاڵی فیلمه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌كه‌مجار كه فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه چوو، له ڕۆژی یه‌ك تا چواری تشرینی یه‌كه‌می 2016 بوو. له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵدا فیلمی 24 وڵاتی جیاواز نمایش كران و 11 كورته فیلم و سێ فیلمی درێژی كوردی به‌شدار بوون.