دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 15ی مانگی "ئاب" كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كرد و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش دوێنێ له‌و وڵاته به یه‌كجاری كشانه‌وه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ئێسته‌وه به‌رله‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌و وڵاته دابمه‌زرێنێ، قوتابخانه و په‌یمانگه‌ی فێربوونی موزیكی له‌و وڵاته داخست و موزیكی به یه‌كجاری قه‌ده‌غه كرد.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ده‌سته‌ی ئێستگه‌ی به‌ریتانیی "بی بی سی"ی وه‌رگرتووه. ئاماژه‌ی داوه كه قوتابیان و كارمه‌ندانی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌فغانی بۆ فێربوونی موزیك، سه‌رجه‌میان چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، چونكه تاڵیبان موزیكی له وڵاته‌كه قه‌ده‌غه كردووه و ده‌رگای په‌یمانگه‌كه‌ی داخستووه.
له‌وباره‌یه‌وه دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌كه دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌رمه‌ست رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان به یه‌كجاری ده‌رگای په‌یمانگه‌كه‌یان داخست، قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران به ترسه‌وه ناچار بوون شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن و بچنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان، چونكه ئه‌گه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه و مان بگرن، بێگومان ئاكامیان باش نابێ و مه‌ترسیی كوشتن‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت.
له دوای ئه‌وه‌ی له 2001 ئه‌مه‌ریكا رژێمی تاڵیبانی له ئه‌فغانستان رووخاند و حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نیی له‌و وڵاته دامه‌زراند، یه‌ك له‌و شوێنانه‌ی له‌و وڵاته كرانه‌وه، په‌یمانگه‌ی فێربوونی موزیك بوو كه به سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌رمه‌ست بوو. له‌و په‌یمانگه‌یه هه‌ردوو ره‌گه‌زی كوڕ و كچ تێیدا ده‌یانخوێند، له‌وێ فێری ژه‌نینی موزیكی كلاسیكی ئه‌فغانی و موزیكی رۆژئاوایی بوون. دوای ده‌رچوونیان له‌و په‌یمانگه‌یه و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، راسته‌وخۆ وه‌ك مامۆستای بواری هونه‌ر داده‌مه‌زران.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه تیپێكی پڕۆفیشناڵی ئۆركێسترایی دامه‌زراندبوو به ناوی "ئۆركێسترای زوهرا" كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كچ و ژنانی ئه‌فغانی بوون، چه‌ندان كۆنسێرت و ئاهه‌نگی گه‌وره‌یان له وڵاته‌كه و ده‌ره‌وه‌یدا پێشكه‌ش كردبوو. ئێسته ته‌واوی خه‌ونی مامۆستایان و قوتابیانی بواری موزیك له‌و وڵاته، به‌تاڵ كرایه‌وه.