باندێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان داوه وێنه‌ی نه‌شیاوی هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه و داوای پاره‌یان كردبوو، له قه‌ڵادزێ گیران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رای گه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییه‌ك، هێزه‌كان له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی دوو له یاسایی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی، باندێكیان له پشده‌ر گرتووه كه پێكهاتوون له سێ كه‌س.
هه‌وڵێكی نه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌زانێت
پۆلیس ده‌ڵێ، ئه‌و بانده هه‌وڵیان داوه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "فه‌یسبووك و ڤایبه‌ر" وێنه‌ی نه‌شیاوی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن تا له به‌رانبه‌ردا هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پاره.
نه‌شمیل عه‌لی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و هه‌وڵانه به هه‌وڵێكی نه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌زانێت و پێی وایه، ئه‌و دیاردانه پێویسته به خێرایی كۆنترۆڵ بكرێن.
ئه‌و بۆ "وشه" هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئێسته ده‌ستخستنی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی لای هه‌ر كه‌سێك ئاسانه، بۆیه له هه‌ر بۆشاییه‌ك لای تاكه‌كان ئه‌گه‌ری رووداوی له‌و شێوه‌یه و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی هه‌یه.