لە شارى قەڵادزێى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕێن، پۆلیس دوو کەسى لەسەر دزینی بوتڵی غاز و موبەریدە، گرتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى ئه‌یلوول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "دوو کەس لە قەڵادزێ بە تۆمەتی دزیکردن گیراون، کە کەلوپەلی ماڵانیان دزیوە".
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونیان، دوو تۆمەتباریان گرتووه و ددانیان بەوەدا ناوە کە لە دوکان و ماڵان، بوتڵی غاز و موبەریدە و کەلوپەلی تریشیان دزیوە".
پۆلیس ئاماژه‌ى داوه، ئەو دوو کەسە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ماوه‌یه‌ك بوو هاووڵاتییه‌كى زۆر له شارى قەڵادزێى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕێن سكاڵاى ئه‌وه‌یان تۆمار كردبوو كه‌وا دزى له ماڵ و دوكانه‌كانیان كراوه، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى له‌لاى هاووڵاتییان دروست كردبوو، پۆلیس ده‌ستى به لێكۆڵێنه‌وه كرد و ئه‌مڕۆ ته‌نیا دوو كه‌سى گرتووه و لێكۆڵێنه‌وه و به‌دواداچوونیشیان به‌رده‌وامه.