پزیشكێك لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دووپات دەكاتەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا گەورەترین مەترسیی بۆ سەر ژیانی ئەوانە هەیە كە جگەرە دەكێشن وەك ئەوانەی جگەرە ناكێشن، بۆیە هۆشداریی دەدات بەوەی كۆمپانیاكانی تووتن و جگەرە، زۆرترین پروپاگەندە بۆ بەرهەمەكانیان دەكەن كە ئەوەیش زۆر خراپە.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو هەواڵانەی رۆژناە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو دەبنەوە، لە هەندێكیاندا ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەوانەی جگەرەكێشن، كەمتر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن. بەڵام دكتۆر هیبی جۆدە كە بەرپرسی یەكەی نەهێشتنی جگەرەكێشانە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، دووپات لە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە ئاشكرا دەكات كە جگەرەكێشەكان گەورەترین مەترسیی كۆرۆنایان لەسەرە.
دكتۆر هیبی جۆدە دەڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر تووشی ئەوانە دەبێ كە جگەرەكێشن وەك ئەوانەی جگەرە ناكێشن، بە جۆرێك 40 تا 50%ی جگەرەكێشەكان تووشی دەبن و مەترسیی زۆریشی لەسەر ژیانیان هەیە. بەتایبەتی كەسانی جگەرەكێش لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەریی لەسەر سییەكانیان دروست دەبێت و زۆریان پێویستیان بە ئامێری ئۆكسجین دەبێت.
ئەو پزیشكە ئەوەشی گوت، لە بنچینەوە جگەرە كاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە بەوەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و سییەكان و شێرپەنجەیان دەكات، بۆیە كۆرۆنا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ژیانی كەسانی جگەرەكێش.
ئەو پزیشكە هۆشداریی دەدات بەوەی لە بری ئەوەی لەم قۆناغەی كۆرۆنادا وریایی بدرێتە خەڵك لە دووركەوتنەوە لە جگەرە، كەچی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی جگەرە و تووتن و هەروەها بەرهەمهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، زۆرترین پروپاگەندە بۆ بەرهەمەكانیان دەكەن. واتە هاوكار نین لەگەڵ قۆناغەكە كە قۆناغێكی مەترسیدارە.