له‌وانه‌یه لای هه‌ندێك كه‌س خاولی پێویستی بێت هه‌م بۆ قژ و ده‌ست و ده‌موچاو وشكردنه‌وه و هه‌میش بۆ خۆ وشككردنه‌وه له دوای حه‌مام، به‌ڵام لای شاره‌زایان و پزیشكانی چاندنه‌وه‌ی قژ، خاولی به دوژمنی قژ و مووی سه‌ر ده‌زانن.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه شڤان حه‌سه‌ن پسپۆڕی چاندنه‌وه‌ی قژ، بۆ ''وشه'' گوتی، خاولی زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ مووی سه‌ر، چونكه كاتێك سه‌رت ده‌شۆی یان خۆت ده‌شۆی و خاولی بۆ وشككردنه‌وه به‌كار ده‌هێنیت، به زه‌برێكی زۆر خاولییه‌كه به سه‌رتدا ده‌هێنیت، ئه‌مه‌یش زیانی هه‌یه ره‌گی موو و كونیله‌كانی موویش لاواز ده‌كات له سه‌ردا، بۆیه له ئه‌نجامدا ورده ورده قژه‌كه لاواز ده‌بێت و ته‌نك ده‌بێته‌وه.
خاولی یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکانی رووتانەوەی قژ
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی خاولی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گوتی، زۆر كه‌س تا ماوه‌یه‌كی درێژ خاولی له قژیان ده‌ئاڵێنن، ئه‌مه زیاتر له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕێیه‌كی ڕاسته، به‌ڵام له یه‌ك حاڵه‌تدا خراپه ئه‌گه‌ر به پێچی زۆر له‌سه‌رتی بئاڵێنی، چونكه به هه‌مانشێوه زیان به ڕه‌گی موو ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵیانده‌كه‌نێت.
هۆشیاریی ئه‌وه ده‌دات كه خاولی به‌كار نه‌یه‌ت بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژ به هیچ شێوه‌یه‌ك تا قژ خۆی وشك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش نه‌تتوانی خاولی به‌كار نه‌هێنی، به‌كاری بهێنه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر قژتی دابنێ تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵبمژێت و وشك ببێته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌شێوه‌كه‌ی تر زیانی هه‌یه.