چەرەزات بە گشتی بە خۆراكێكی باشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەوانەیش گوێز، كە بە بەردەوام بە مادەیەكی خۆراكی بەسوود دانراوە، كاتێك چەوری سوودبەخش و ترشی ئۆمێگا 3ی سوودبەخشی بۆ ماسولكەی دڵ و لوولەكانی خوێن لەخۆ گرتووە، جیا لەوانە گوێز كاریگەرییەكی سیحراوی هەیە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە لەشدا.
ئەوانەی رۆژانە گوێز دەخۆن ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە لەشیاندا دابەزیوە
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە خواردنی رۆژانەی نیو كووپ گوێز، ئاستی كۆلیسترۆل بە رێژەی 8.5% دادەبەزێنێ و مەترسیی تووسبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، توێژەران لە نەخۆشخانەی كلینیكی دی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاقیكردنەوەیان لەسەر 628 خۆبەخش كرد، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی رۆژانە گوێز دەخۆن، ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە لەشیاندا دابەزیوە، كە ئەگەر بەرز بێت مەترسیدارە.
توێژەران روونیان كردەوە، ئەو بەشدارانەی رۆژانە نیو كووپ گوێزیان خواردووە، لە دوای 24 مانگ بە قەبارەی كۆلیسترۆلیان بە گشتی وەك ناوەند 8.5 ملگرام/ دیسیلتر كەمی كردووە و (LDL)یش 4.3 ملگم/دیسیلتر، دەشبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن.