میدیایه‌كی عه‌ره‌بی بابه‌تێكی به ناونیشانی مه‌رجه‌كانی بارزانی بۆ پشتیوانی له كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كات بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م دواییه زۆرێك له لایه‌نه‌كانی شیعه سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و چاویان به سه‌رۆك بارزانی كه‌وتووه، ویستوویانه پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ستبهێنن، بۆ كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، سه‌رۆك بارزانی دوو مه‌رجی به هه‌مووان ڕاگه‌یاندووه و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه به جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به‌و دوو مه‌رجه، پشتیوانی كاندیده‌كانیان ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ عێراق زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازه، لایه‌نه‌كانی شیعه‌یش له نێوخۆیان له ناكۆكی قووڵدان، بۆیه بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی داهاتوو پێویستیان به پشتیوانی كورد هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان سه‌ركرده‌ی شیعه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه.
لایه‌نه‌كانی شیعه كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی
ماڵپه‌ڕی "
عربی 21" له زاری سه‌رچاوه سیاسییه‌كان له به‌غداوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شیعه دوو مه‌رجی خستووه‌ته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بكات.
هه‌ریه‌ك له ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح ململانێیانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌یش ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌كان نزیك ببنه‌وه، تا به پشتیوانی كورد و سوننه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌ربگرن.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌غدا له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 بوونی هه‌بوو، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق دۆخی ته‌ناهی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت.
له‌باره‌ی مه‌رجی دووه‌مه‌وه، سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، كه سه‌رۆك بارزانی داوای كردووه، كه پۆستی سهركۆمار به كورد بدرێته‌وه و ئاماژه‌یشی به‌وه داوه، كه هه‌ر لایه‌نێكی شیعه ئه‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پشتیوانی له كاندیده‌كه‌یان ده‌كات تا پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌ربگرێت.
له‌وباره‌وه موختار موسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه و بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه گوتی، سه‌رۆك بارزانی ئامانجیه‌تی كه پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه نكۆڵی لێ ناكرێت، به‌ڵام پێویسته چاره‌نووسی كه‌ركووك ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بڕیاری لێ بده‌ن، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه.
مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و وه‌رگرتنی پۆستی سهركۆمار له‌لایه‌ن كورده‌وه
به‌شێك له سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه حزبه‌كانی شیعه قورسه ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه بكه‌ونه به‌ر شه‌پۆلی توندڕۆكانی به‌غدا كه به‌رده‌وام دژی ئه‌وه‌ن پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ململانێی ناوخۆی لایه‌نه‌كانی شیعه‌یش كێشه‌یه‌كی تره، چونكه بێ پشتیوانی كورد به تایبه‌تی، ئه‌سته‌مه هیچ لایه‌نێكی شیعه بتوانێ زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، واته كورد كارتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست ده‌بێت.
ئیحسان شمه‌ری سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك بكرێت، ئه‌وا كاریگه‌ری و كاردانه‌وه له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه دانانی ئه‌و مه‌رجه كارێكی ئاسان نییه بۆ لایه‌نه‌كانی شیعه.
زیاتر گوتی، به‌مشێوه‌یه بێ، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق له ئێسته‌وه ده‌ركه‌وتووه و پێوه‌سته به كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه ده‌توانرێ گره‌نتی بوونی كاندیدێكی لایه‌نه‌كانی شیعه به سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێت و هاوكێشه‌ی سیاسی چ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا دێت.
خواستی لایه‌نه‌كانی شیعه بۆ نزیكبوونه‌وه له كورد و سه‌رۆك بارزانی و وه‌رگرتنی به‌ڵێنی پشتیوانیكردنیان، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ده‌نگه‌كانی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو و ئه‌مجاره‌یش به مسۆگه‌ری ماونه‌ته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی پێشووی عێراقیش پارتی زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێنا و حزبی یه‌كه‌م بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و 25 كورسی په‌رله‌مانی به ته‌نیا برده‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، دواجار پێی له‌خۆی نا و سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئامانجی مالیكی له‌و سه‌ردانه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بووه و مالیكی ده‌یه‌وێ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.