كۆمپانیای ڕێڵم رای گه‌یاند، مۆبایلێكی تریان نمایش كردووه كه له جۆری ''Realme GT Neo 2''ـه و وه‌ك كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئه‌و مۆبایله‌وه ده‌ڵێ، ڕێڵمی تازه له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و دیزاین و كامێراوه، ده‌بێته ركابه‌ر بۆ به‌هێزترینه‌كانی دنیا.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا مۆبایلی جۆری ''Realme GT Neo 2'' نمایش كرد و له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌م مۆبایله ده‌بێته یه‌كێك له‌و مۆبایلانه‌ی له‌ڕووی خێراییه‌وه ڕكابه‌ری به‌هێزترینه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن، تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانۆراما"، بۆیه كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراشه‌وه.
ڕێڵمی تازە ڕامی هەشت گێگابایت دەبێت لەگەڵ جوانترین کامێرا
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه به ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا به‌كار هێنراوه كه 6.62 ئینجه و به سیستمی 4K كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی گه‌وره كه 5000 میلی ئه‌مپێر ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خرانه بازاڕه‌وه تا ئێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه، ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.