راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، تیمێكی شاره‌زای ئیتاڵی لێكۆڵینه‌وه له شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانی "خنس و فه‌یدیه" ده‌كه‌ن.
د. بێوار خنسی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مڕۆ سه‌ردانێكی مه‌یدانیی ده‌ڤه‌ری "خنس"مان كرد كه تیمێكی ئیتاڵی لێكۆڵینه‌وه له شوێنه‌واره‌كان ده‌كه‌ن له سنووری پارێزگای دهۆك.
چه‌ندان شوێنی شوێنه‌واری دۆزراونه‌ته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه له خنس كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی پێش دوو ھه‌زار و 700 ساڵ پێش ئێسته راكێشراوه، كه ده‌ڕوات بۆ خورسیبات و مووسڵ له سه‌رده‌می مه‌لیك سه‌نحاریب كه زۆر له شوێنه‌واره‌كان ون بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ندان شوێنی شوێنه‌واری دۆزراونه‌ته‌وه كه ویستوویانه ئاو له ناوچه‌ی خنس بگوازنه‌وه و شوێنه‌واره‌كان ھه‌مووی دیارن.
جێی ئاماژه بۆ كردنه، تا ئێسته یه‌كه‌م جاره لێكۆڵینه‌وه له شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و سنووره بكرێ، پێشبینی ده‌كرێ به مانگێگ ئه‌و تیمه ته‌واوی كاره‌كان بكه‌ن و شوێنه‌واری ئه‌و سنووره بدۆزنه‌وه.
دهۆك/ بڵند ئیبراھیم