بانس گرینگ‌ترین به‌شی ئۆتۆمبێله، بانسیش وه‌ك هه‌موو پارچه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێشچووندایه كه گرنگترین به‌شی كرداری ئیستۆپگرتنه له ئۆتۆمبێلدا، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه ئاگاداری جۆر و باشیی بانسه‌كان بین.
له‌مباره‌یه‌وه جامی ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، كاری بانس كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێله، ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی دیسك. بانس كاره زانستییه‌كه‌ی بریتییه له به‌ریه‌ككه‌وتنی به دیسكی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی لێكخشاندن له نێوانیان و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه. له بازاڕدا زۆر جۆر بانس هه‌ن، ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و گرنگی به باشترین جۆر بدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر بانس كوالێتی خراپ بێت، زیان به دیسكی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت.
هەموو ئەم باسانە گرنگن، بەڵام بەکارهێنانی بانسی کوالێتی بەرز گرنگترە
ئه‌وه‌یشی گوت كه بانسیش وه‌ك هه‌موو پارچه‌كانی تری ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نی دیاریكراوی هه‌یه، ئه‌ی چۆن ته‌مه‌نی بانس درێژ بكه‌ین:
یه‌كه‌م - كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی به‌هۆی پێهه‌ڵگرتن له پایده‌ری به‌نزین.
دووه‌م ـ به‌كارهێنانی گێڕی قورس له هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌ورازدا.
مه‌به‌ست له‌و دوو خاڵه‌یش ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین كات پێ له‌سه‌ر ئیستۆپ دابگرین، ئه‌مه به مانای ئه‌وه نا كه به خێرایی بڕۆیت و سه‌ركێشی بكه‌یت، به پێچه‌وانه‌وه هێواش بڕۆ و كه‌متر ئیستۆپ بكه، چونكه ئه‌مه زه‌بر ده‌خاته سه‌ر بانسه‌كان و ته‌مه‌نیان كورت ده‌كات.