كۆمپانیای مارسیدس بێنز رای گه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییان به‌رهه‌م هێناوه له جۆری ''مایباخ EQS'' كه له‌رووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه داهێنانی تێدا كراوه. له‌كاتی نمایشكردنیشیدا له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێل، چونكه ئۆتۆمبێلكی كاره‌بایی له‌م جۆره به‌رهه‌م نه‌هێنراوه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ساڵی داهاتوو ئه‌م به‌رهه‌مه له ئه‌ڵمانیا به‌رده‌ست ده‌بێت و ساڵانی دواتریش به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه ئه‌مساڵ له پێشانگای IAA بۆ ئۆتۆمبێل له ئه‌ڵمانیا نمایش كرا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا كراون.
ئەم مۆدێلە تازەیە لە 2022 بەردەست دەبێت لە ئەڵمانیا و لە 2023یش بە دنیادا بڵاو دەبێتەوە
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه گوتراوه، پاترییه‌كه‌ی هێزی 370 ڤۆڵتی هه‌یه كه توانای هه‌یه به كه‌متر له چوار چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، جگه له‌وه‌یش وه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی پێشكه‌وتوو سیستمی خۆلێخوڕینی هه‌یه به تازه‌ترین مۆدێل، له 2022 به‌رده‌ست ده‌بێت له ئه‌ڵمانیا و له 2023یش به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌ڵام كۆمپانیای مارسیدس بێنز به‌ڵێنی داوه كه له ئاستی تێسلا مۆدێل ئێس باشتر بێت و فرۆشیشی زیاتر بێت.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كارڵ بێنز"ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926ـه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كارڵ بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.