به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چوونه ناو هێڵی سووری عێراق له ئاماری زۆریی تووشبووان، چه‌ندان وڵات له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانیان بڕیاریان دا به گه‌یشتنیان، چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ئه‌یلوول، ڕێوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سه‌فاری بۆ گه‌شتوگوزار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له‌كاتی گه‌یشتنی گه‌شتیاران بۆ لبنان كه‌ره‌نتین ناكرێن، ته‌نیا پێویستیان به پشكنینی كۆرۆنا هه‌یه (PCR)".
زیاتر گوتی، "به‌پێی نوێترین ڕێنوێنیی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، چیتر گه‌شتیاران له كاتی گه‌شتكردنیان بۆ لبنان، كه‌ره‌نتین ناكرێن و منداڵ تا 12 ساڵ پێویستی به پشكنینی PCR نییه، گه‌شتیاران ده‌بێت تیكتی چوون و هاتن له‌گه‌ڵ حجزی هۆتێڵیان هه‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێسته‌ی لبنان و پێشتری توركیا، به‌هۆی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو وڵات له قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابووریدان، بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر ڕێیه‌ك بێت گه‌شتیارێكی زۆر به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك، ڕوو له وڵاته‌كه‌یان بكات و زۆرترین ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و هۆڵه‌ندا و توركیا، له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون كه گه‌شتكردن بۆیان قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی عێراق، ناویان له لیسته‌كه ده‌رهێنراوه.