كه‌مێك پێش ئێسته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومی، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر داوای ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه. جگه له خۆی، حه‌وت وه‌زیری حكوومه‌تی عێراق و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌و سه‌ردانه به‌شدارن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ئه‌یلوول، هاوكات له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، له فه‌یسبووكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نووسراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، "مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی هاوئاهه‌نگییه له هه‌موو بواره‌كاندا، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له قووڵی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زیاتر ئاماژه‌ی دا، "عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ڕۆڵێكی جه‌مسه‌ری ببینێت له ناوچه‌كه، له ڕێی پته‌وكردنی هاوبه‌شی ستراتیجی به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی پشتیوانیكردنی سه‌قامگیری و هاوئاهه‌نگی و دۆستایه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان".
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری كازمی و ڕه‌ئیسی ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هه‌ڵبژاردنی ئێرانی برده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ئاب ڕابردوو وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران متمانه‌ی پێ درا.
ئه‌و دۆسیانه‌ی كه بڕیاره ببنه جێی گفتوگۆی سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاسایش و وزه و پێوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و ئێرانن، به تایبه‌ت پرسی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرژییه‌كانی نێوان ڕیاز و تاران و كۆتاهێنانیان و ناوه‌ندگیریی عێراق بۆ نزیككردنه‌وه‌یان له یه‌كتر، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و گونجاو به ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
جیا له‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییانه‌یش، پرسی پێدانی ڤیزه‌ی عێراق بۆ هاتنی سه‌ردانكه‌ری شیعه‌ی ئێران بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا باسێكی تر ده‌بێت، كه به‌رپرسانی ئێران به نیازن له‌گه‌ڵ كازمی تاوتوێی بكه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بڕیاره 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ساز بكرێت، وه‌ك باس ده‌كرێت مسته‌فا كازمی یه‌كێك له كاندیده به‌هێزه‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه به‌تایبه‌تی لای موقته‌دا سه‌در، چاودێران پێیان وایه كازمی له هه‌وڵێكی چڕدایه بۆ رازیكردنی ئێران، له دوای رازیكردنی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و شه‌قامی عێراقی، له رێی سه‌درییه‌كان و تشرینییه‌كان، بۆیه هه‌ڵبژاردن یه‌كێك ده‌بێت له خاڵه گرنگه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران.