گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ورده‌كاری ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ئه‌یلوول، وه‌ین مارۆتۆ گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، سه‌عات 11:43 خوله‌كی شه‌وی 11ی ئه‌یلوول، هێزی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج و هێزی هاوپه‌یمان هه‌ردوو فڕۆكه‌كانی خستنه خواره‌وه."
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "یه‌كێك له فڕۆكه تێكشكێنراوه‌كان كه‌وته سنووری بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌كه‌ی تریش كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی سنووری بنكه‌كه‌وه، هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانی و مادییان نه‌بووه".
ئاماژه‌ی داوه، "هه‌ر هێرشێك كه ده‌كرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه عێراقییه‌كان له سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌روه‌ریی نیشتمانی عێراق له‌ناو ده‌بات".
ئاشكرای كردووه، "ئه‌و هێرشانه ژیانی خه‌ڵكی سڤیل و هێزه هاوبه‌شه‌كانمان له سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه."
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، دژه تیرۆری كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له رێی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.