له رووداوێكی جه‌رگبڕ له تونس، پیاوێك به‌هۆی بێكاری و برسێتی، له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و ناو بازاڕ، خۆی ده‌سووتێنێ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ئه‌یلوول هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌سه‌ر شه‌قامی بۆرقیبه له ناوجه‌رگه‌ی پایه‌ته‌ختی تونس، پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له دۆخی ژیان و بژێویی ده‌رببڕێ، نه‌وتی به‌سه‌ر خۆیدا كردووه و ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌و پیاوه كه پێگه‌كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كه‌ی نه‌كردووه، ته‌نیا گوتوویه‌تی ته‌مه‌نی 35 ساڵ بووه و منداڵێكی بچووكی له‌گه‌ڵدا بووه كه منداڵی خۆی بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاگره‌كه كوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه، به‌رله گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی به‌هۆی بێكاری و برسێتی ئه‌و كاره‌ی كردووه.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه كه قسه‌ی بۆ "عه‌ره‌بیه" كردووه و ئاماده نه‌بووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، گوتوویه‌تی پیاوه‌كه‌ی بینیوه ده‌ستی منداڵێكی بچووكی گرتووه و كاتێك گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه، ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی به‌رداوه و نه‌وتی به‌خۆیدا كردووه و به خێرایی خۆ ی سووتاندووه، دواتر هه‌ر به برینداری گوتوویه‌تی به‌هۆی بێكاری و برسێتییه‌وه خۆی سووتاندووه.