به‌نداوی سماقووڵی كه ده‌كه‌وێته ڕێی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، ئێسته بووه‌ته شوێنێكی گه‌شیاری و زۆرترین خه‌ڵكی كۆیه و سنووره‌كه ڕووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ریكه ده‌بێته شوێنی مه‌رگ بۆ گه‌نجانی سنووره‌كه.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی به‌نداوه‌كه، رۆژانی هه‌ینی خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له وه‌رزی هاوین و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له نۆ كه‌س له سنووری كۆیه خنكاون كه پێنجیان له ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌دابوون.
زۆرترین رووداوی خنكان له به‌نداوی سماقووڵی تۆمار كراوه
هه‌چه‌نده به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی به‌رگری شارستانی مه‌له‌كردن له‌و به‌نداوه‌دا قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ی رووی تێده‌كه‌ن مه‌له ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه روودوای خنكان دروست ده‌بێ. عه‌مید گۆران ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه، بۆ "وشه" نایشارێته‌وه كه له به‌نداوه‌كه‌دا مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و گوتی، زۆرترین رووداوی خنكان له به‌نداوی سماقووڵی تۆمار كراوه كه له كۆی نۆ رووداو پێنج كه‌س له‌و به‌نداوه‌دا خنكاون.
له به‌نداوی سماقووڵی جگه له مه‌له‌كردنی هاووڵاتییان، چه‌ندان به‌له‌می گواستنه‌وه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچ مه‌رجێكیان تێدا نییه و وه‌ك جۆرێك له‌سه‌ركێشی له‌ناو ئاوه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم