گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنینی شێرپه‌نجه‌یی له به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێت كه پێی ده‌گوترێ "گالێری"، له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا به‌رله‌وه‌ی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه له كه‌سی تووشبوو ده‌ربكه‌وێت، زیاتر له 50 جۆری شێرپه‌نجه دیاری ده‌كات كه له‌ڕێی پشكنینی خوێنه‌وه ده‌بێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی "گالێری" كه له ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی نیشتمانی له به‌ریتانیا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌ڕێی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه و پشكنینه‌كان، به‌رله‌وه‌ی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه له كه‌سه تووشبووه‌كان ده‌ربكه‌وێت، زیاتر له 50 جۆری شێرپه‌نجه دیاری ده‌كات، ئه‌وه‌یش رێچاره‌سه‌رێكی زۆر نوێیه بۆ نه‌خۆشییه‌كه كه ساڵانه ملیۆنان كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی نیشتمانی له به‌ریتانیا رای گه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێ تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر 140 هه‌زار كه‌سی خۆبه‌خش له به‌ریتانیا ئه‌نجام بده‌ن كه ئێسته خه‌ریكی كرده‌نیی پرۆسه‌كه و پشكنینه‌كانن.
به‌پێی ده‌سته‌كه، تاقیكردنه‌وه‌ی "گالێری" له‌لایه‌ن كۆمپانیای "گرێل" ئه‌نجام ده‌درێت، خوێن له خۆبه‌خشه‌كان وه‌رده‌گیرێت، بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتنی شانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كه به گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، ببێته هۆكارێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه به‌رله‌وه‌ی له جه‌سته‌ی نه‌خۆش به فراوانی بڵاو ببێته‌وه.
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هاوكات شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه و سییه‌كان و پرۆستات، له‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له تووشبوونیان ساڵانه له دنیا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.