بەو جووڵەی دەست بزانە تەندروستی دڵت چۆنە

:: PM:06:58:13/09/2021 ‌

زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین كە هەندێك لە ئەندامەكانی لەش نیشاندەری تەندروستی مرۆڤن، واتە دەرخەری بوونی كێشەی گەورەن لە تەندروست، كە سەردانی پزیشك دەكرێت، سەیری زمان و چاو و پەنجە دەكات، رەنگە وا بزانرێ ئاشكرابوونی هەندێك نەخۆشی پێویست بە پشكنینی ئاڵۆز دەكات، بەڵام دەتوانرێ هەندێك لەو نیشانانە بە ئاسانی هەستیان پێ بكرێت.
ئەگەر سەری پەنجە گەورە گەیشتە ناوەڕاستی ناو لەپی دەست تەندروستی دڵ ئاساییە
وەك رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی باسی كردووە، پشكنینێكی بڵاو و ئاسان هەیە لە رێگەی پەنجەكانی دەستەوە ئاشكرای دەكات ئاخۆ كەسێك كێشەی گەورەی لە دڵدا هەیە یان نا، پشكنینەكە لە دوو جووڵەی ئاسانی دەستە و ئەنجامەكەی دەردەكەوێت، دوای ئەوە دڵنیا دەبییەوە لە تەندروستی دڵت یان پێویست بە پزیشك و پشكنینی زیاتر دەكات. 

یەكەم هەنگاوی ئەو پشكنینە ئەوەیە دەستت بەتەواوی بكەوە، بەشێوەیەك ناو لەپی دەست بكەوێتە بەرانبەر دەموچاوت، دووەم هەنگاو سووڕاندنی پەنجەی گەورەیە بۆ ناوەوەی لەپی دەست و سەیری دوورترین ماوە بكە كە پەنچەی گەورەت دەیگاتێ، ئەوە خاڵی پێشاندەرە، ئەگەر هات و سەری پەنجە گەورە گەیشتە ناوەڕاستی ناو لەپی دەست، ئەوە مانای ئەوەیە تەندروستی دڵت ئاساییە و جێی نیگەرانی نییە.

بەڵام ئەگەر سەری پەنجەی گەورە گەیشتە كۆتایی ناو لەپی دەست، مانای بوونی مەترسییە لەسەر دڵ، ئەگەر كەسێك توانی پەنجە گەورەی تا ئاستێكی دوور لە ناوەڕاستی ناو لەپی بجووڵێنێت، ئەوە مانای بوونی خاوبوونەوەیە لە ماسولكەی دڵ، شارەزایان لەو بارەوە دەڵێن، ئەو خاوبوونەوە ئاماژە بۆ بوونی چەند كێشەیەك دەكات، لەوانە لە خوێنبەری ئەبهەر، كە گەورەترین خوێنبەرە لە لەش و لە دڵەوە بۆ گەدە دەچێت.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل