نەخۆشی پێستی مریشك چییە؟

:: PM:08:10:13/09/2021 ‌

بەو هۆیەی پێست رووی دەرەوەی لەشی مرۆڤ دادەپۆشێ و چەند ئەركێكی هەیە لەوانە پاراستن، تووشی چەندان كێشەی تەندروستی دەبێتەوە، لەوانە دروستبوونی زمانەی زبر و بچووك و ورد لەسەر پێست، كە زیانی نییە، بەڵام شێوەی پێست ناشرین دەكات، ئەو حاڵەتە پێی دەگوترێت نەخۆشی پێستی مریشك. 

حاڵەتێكی بڵاوی پێستە كە زمانەی زبر لەسەر پێست دەردەكەوێ و بەو زیادەیە دەچێت لەسەر پێستی مریشكدا هەیە، هەندێكجار بە رەنگی سوور یان قاوەیی یان بە هەمان رەنگی پێست دەردەكەون، بەزۆری لە پێستی باسك و ران و سمت و روومەت هەیە و لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی ناچێت و ئازار و خورانی نییە و زیاتر لە وەرزی زستان یان لەكاتی دووگیانیدا دەردەكەوێت.   
خۆت لە پۆشاكی تەسك بەدوور بگرە
ئەو حاڵەتە بەهۆی كەلەكەبوونی كیراتین، كە پرۆتینێكی مووە، لەناو كونی پێست و رێڕەوی گەشەی موو دادەخات، بۆیە ئەو زیادانە دروست دەبن لە شوێنی گەشەی مووەكە، زیاتر ئەوانە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن كە پێستیان وشكە یان ئەكزیمایان هەیە یان قەڵەون، بە گشتی لە ژن و منداڵ و رواڵەكاندا هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی رەنگی پێستیان كراوەیە، زۆرجار لە تەمەنی 25 یان 30 ساڵ ون دەبێت. بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنیش لە كاتی دووگیانی یان لە تەمەنی پێگەیشتن دروست دەبێت.

چارەسەرێكی بنبڕی نییە و خۆی لەگەڵ بەتەمەنداچوون ون دەبێت، بەڵام هەندێك چارەسەری بۆ سووكردنی هەیە یان نەرمیان دەكات، بەڵام رەنگە پێویست بە چەند مانگێك بكات، بەڵام ئەگەر نەخۆشییەكە پەرەی سەند بۆ خوران و داماڵینی پێست، دوای راوێژی پزیشك، هەندێك كرێم هەیە كە خانە مردووەكانی پێست لا دەبات، كە هۆكارێكی گیرانی چیكڵدانۆچكەكانی مووە، یان كونەكانی پێست دەكەنەوە و زبری پێست كەم دەكەنەوە.

تۆ لە ماڵەوە دەتوانی ئەوانە بكەیت، حەمامێكی ئاوی شیڵەتێن و كورت بۆ كردنەوەی كونەكانی پێست، لابردنی پێستی مردوو رۆژانە لەسەر پێست، بەكارهێنانی كرێمی بۆ شێداركردنی پێست و نوێكردنەوەی و هێوركردنەوەی پێست، خۆت لە پۆشاكی تەسك بەدوور بگرە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل