سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژن و منداڵان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی قێزه‌وه‌ن و به‌ربڵاو و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به پیاوانیش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ڕوو له زیادبوون ده‌كات، ئه‌مه‌یش به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ده‌زانن، چونكه پێشتر هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕكرابووه‌وه، كه توندوتیژی له دژی ژن و منداڵان نه‌هێڵرێت، ئێسته توندوتیژی دژی پیاوانیشی هاتووه‌ته‌سه‌ر.
له ماوه‌ی ڕابردوو له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له ژنان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی پیاوێك كه ژنی دووه‌می هێناوه و به توڕه‌یی و توندوتیژییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه ده‌كه‌ن، هاوكات چه‌ندان حاڵه‌تی لێدان به چه‌قۆ و خنكاندن و كوشتنی پیاوان له‌سه‌ر ده‌ستی ژنانه‌وه تۆماركراوه، كه زۆرینه‌ی ئه‌و پیاوانه‌یشی بوونه‌ته قوربانی له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه‌كانیان ئه‌م تاوانانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دراوه.
به گوێره‌ی
ئاماره‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 35 حاڵه‌تی توندوتیژی له دژی پیاوان له ناوچه‌كانی عێراق جیا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، كه له‌و ژماره‌یه شه‌ش له پیاوان كوژراون و كۆتایی به ژیانیان هێنراوه. شێوازی توندوتیژییه‌كانیش خۆی له ئه‌شكه‌نجه‌دان و سووتاندن و خنكاندن و چه‌قۆ لێدان ده‌بینێته‌وه.
ژنان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی پیاوان ده‌ده‌ن، چونكه یاسا مافیان ده‌سته‌به‌ر ناكات
ناوه‌ندی ئه‌لڕه‌شید بۆ توێژینه‌وه‌كان له به‌غدا له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه له ناوه‌ندی شاره گه‌وره‌كان تۆماركراون و دروستبوونی دیارده‌ی له‌مجۆره له گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كارێكی قورسه، چونكه سیسته‌می هۆزگه‌رایی به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه زاڵه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ئه‌مجۆره دیارده‌یه ناكات.
ئاماژه‌ی داوه، كه په‌راوێزخستنی جۆره‌كانی توندوتیژی له نێو خێزان كارێكی ترسناكه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕبوو به توندوتیژی، چونكه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و خێزانانه‌ن كه توندوتیژیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێ، ڕاسته‌وخۆ كه‌سێكی توندوتیژیان لێ ده‌ده‌رچێت، كه باوه‌ڕیان به ئه‌شكه‌نجه و ئازار و كوشتنه‌وه ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ یاسا و عورف و ڕه‌وشتێك نایانوه‌ستێنێت و ئیتر دیارده‌كه زۆر به‌ربڵاو و زیاد ده‌بێت.
نه‌جیب ئه‌لقه‌یسی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به دۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بێت، توندوتیژی له ناوه‌وه‌ی خێزانه‌كان به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه و سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانیش بریتین له بێكاری و هه‌ژاری و كێشه‌ی ده‌روونی و فشاره زۆره‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان، هاوكات ئه‌و باوه‌ڕه‌یش لای زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق دروست بووه، كه یاسا و دادگه هه‌رگیز ناتوانێ مافه زه‌وتكراوه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه په‌نا تۆڵه كردنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی و كوشتنه‌وه ده‌به‌ن.
زیاتر گوتی، له یاساكانی عێراق، ئه‌وانه‌ی توندوتیژی له دژی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك تاوانبار هه‌ژمار ناكرێن و مامه‌ڵه‌ی توندیان له‌گه‌ڵ ناكرێت، ئه‌و ئامارانه‌ی توندوتیژی دژ به پیاوانیش ڕێژه ڕاسته‌قینه‌كه نین و پێشبینی ده‌كرێ ژماره و ئاماره‌كان زۆر له‌وه زیاتر بن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كه پیاوسالارییه و شووره‌ییه به‌لای پیاوانه‌وه ددان به‌وه‌دا بنێن، كه له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان ئه‌شكه‌نجه دراون، بۆیه زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌نهێنی و شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
مه‌ترسی هه‌یه دیارده‌ی توندوتیژی له نێو خێزان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به ته‌واوی تێكبچێت
عه‌بیر ڕوسته‌م چالاك له كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌مه‌ل" گوتی، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان و كوڕه‌كانیانه‌وه بوونی هه‌یه و نكۆڵی لێ ناكرێت، به‌هۆی نه‌بوونی یاسا و چاره‌سه‌ری یاساییش بۆ ئه‌و كێشه‌یه، پێشبینی ده‌كرێ كه ڕێژه‌كه‌ی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده نه‌شیاوانه پێویسته هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری گه‌وره ئه‌نجام بدرێ و یاسا بۆ ئه‌و بواره ده‌ربكرێت و یاسای ڕیشه‌كێشكردنی توندوتیژی له نێو خێزانیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربچوێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانی عێراق به پارێزراوی بهێڵێته‌وه و ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن، جا پیاوان بن یان ژنان، پێویسته سزای یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.