گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی تێگه‌یشتنی سیاسی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕیاربه‌ده‌سته سیاسییه‌كانی واشنتن، له هۆكاره‌كانی كه‌وتنی مووسڵ له 2014 به ده‌ستی داعش تێگه‌یشتبووان و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان ده‌ستبكه‌وتایه، كه بۆچی سوپای پڕچه‌كی عێراق به چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌فغانستان به‌و ده‌رده‌ی ئێسته تێی كه‌وتووه نه‌ده‌چوو و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 20 ساڵی ڕابردوو نه‌ده‌بوون به هه‌ڵم و به هه‌وادا بڵاو ببنه‌وه.
هه‌ره‌سی سوپای ئه‌فغانستان و كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌مووانیش ده‌پرسن، بۆچی سوپای ئه‌فغانستان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ناتۆوه مه‌شقی پێكراو و پڕچه‌ككرا و ملیاران دۆلاری لێ خه‌رج كرا، به‌و خێراییه هه‌ره‌سی هێنا، به‌ڵام سیاسییه‌كانی واشنتن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن، پێویسته دوای حه‌وت ساڵ و به‌ر له هه‌ره‌سی سوپای ئه‌فغانستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، كه بۆچی سوپای عێراق هه‌ره‌سی هێنا و مووسڵ به‌و خێراییه له 2014 كه‌وت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بگه‌ڕابوونایه، دۆخه‌كه به‌مجۆره نه‌ده‌گه‌یشت و ئێسته ئه‌فغانستان جۆرێكی تر.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا كه له ئه‌فغانستان و عێراق كردی، بریتی بوو له بنیاتنانی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له‌سه‌ر پێوه‌ره تیۆرییه‌كان، بێ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و دوو وڵاته، كه هه‌رگیز هه‌ڵبژاردنێكی ڕاسته‌قینه‌یان لێ ساز نه‌كرابوو و یه‌كتر قبووڵكردن و كێبه‌ركێی سیاسی له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له فه‌رهه‌نگی ئه‌وان بوونی نه‌بوو، هێزه‌كان و سیاسییه‌كانیش به پله‌ی یه‌كه‌م پێڕه‌وی سه‌رۆك هۆز و پیاوه ئاینییه‌كانیان ده‌كرد، بۆیه حكوومه‌ت و سوپاكان هیچ به‌هایه‌كیان نه‌بوو و نابێ، كاتێك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك باوه‌ڕی به هۆزگه‌رایی و پیاوانی ئاینی بێت، هاوكات پرۆسه‌ی دیموكراسیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕووه تیۆرییه‌كه و زانستییه‌كه‌ی بوونی هه‌یه، هیچ كات له واقیعی ئه‌وجۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه نایه‌ته دی.
ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووی دا..دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عێراقه له‌و وڵاته نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه
كاتێك له ئه‌فغانستان بڕوانین، بریتییه له وڵاتێكی فره پێكهاته پشتۆن كه به زمانی پشتۆیی قسه ده‌كه‌ن، 42%ی كۆمه‌ڵگه‌كه پێك ده‌هێنن و له 350 هۆز و تیره‌ی جیا جیا پێكهاتوون، تاجیكه‌كان كه به فارسی قسه ده‌كه‌ن و 27%ی كۆمه‌ڵگه‌كه پێكده‌هێنن، ئۆزبه‌كه‌كان 10% پێكده‌هێنن و به توركی قسه ده‌كه‌ن، پێكهاته‌ی تریش له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بوونی هه‌یه، به درێژایی مێژوو ئه‌فغانستان ده‌وڵه‌ت و شانشین و ده‌سه‌ڵاتداری خۆی نه‌بووه، بگره ناوچه‌یه‌كی ململانێی نێوان هێزه ڕكابه‌ره‌كان بووه، ماوه‌یه‌ك له ژێر ده‌ستی مه‌غۆل و دواتریش هاتنی له‌شكری ئیسلام، له سه‌رده‌می نوێش ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ململانێكانی ڕووسیا و به‌ریتانیا بووه، له دوای سۆڤیه‌ته‌وه جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتداری و ئارامی ڕووی له ناوچه‌كه كرد.
به‌ڵام دواتر دووباره ململانێ له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرده‌وه، به پشتیوانی ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری پاكستان، كه پشتیوانی تاڵیبانی له ساڵی 1996 به دواوه كرد. تا 2001 و هێرشی ئه‌مه‌ریكا سێیه‌كی وڵاته‌كه به‌ده‌ست تاڵیبان و پشتۆكانه‌وه بوو، كه پاكستان به‌نهێنی پشتیوانی ده‌كردن.
دوای داگیركردنی وڵاته‌كه‌یش، ئه‌مه‌ریكا به پێدانی سه‌ركۆمار به پشتۆكان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به باكورییه‌كان كه تاجیك و ئۆزبه‌كی بوون، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كه پڕبوون له ساخته‌كاری، وایزانی كه دۆخه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێ و هیچ كێشه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بووه هه‌وێن و مۆڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌رگیز هه‌ستێكی نیشتمانی به ناوی ئه‌فغان له نێو پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه دروست نه‌بوو، به‌ڵكو پابه‌ندیه‌تی به هۆز و پێكهاته‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بوو، له ڕابردوو و ئێسته و داهاتوویش ئه‌مه به‌مشێوه‌یه بووه و به‌وشێوه‌یه‌یش ده‌مێنێته‌وه.
عێراقیش هه‌رگیز ده‌وڵه‌ت نه‌بووه به‌و سنووره‌ی كه ئێسته هه‌یه‌تی، ئه‌و ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی كه له‌و سنووره‌یش دروستبوون، شوێن و پێگه‌یان زۆر فره‌وانتر بوو، ده‌وڵه‌تی عێراق له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرێنرا، كه به‌هه‌مانشێوه له عه‌ره‌بی شیعه و سوننه و كورد و چه‌ندان پێكهاته‌ی تر پێك دێت. هیچ یه‌كێك له‌و پێكهاتانه به ڕێژه‌ی 100% شانازی به عێراقیبوونی خۆیان ناكه‌ن و هه‌ستی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تداری له هزریان بوونی نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به زۆر و به زه‌بری بۆردمان و هێرشی به‌ریتانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه لكێنراون.
بناغه‌ی دروستبوونی عێراق و ئه‌فغانستان له‌رزۆكه، بۆیه ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی لێ ڕوو ده‌دات
به‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌فغانستان پرۆسه‌كه له عێراق به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وامی هه‌بوو، كورده‌كان به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌ییه‌وه خۆیان به‌جیا له عێراق ده‌بینی و شیعه‌كانیش به‌هۆی حوكمی دیكتاتۆری سوننه‌وه و پابه‌ندیه‌تییان به پیاوانی ئاینی له دژی عێراق جه‌نگیان ڕاگه‌یاند و چوونه ڕیزی سوپای ئێرانه‌وه.
دوای ڕووخانی به‌عس له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له 2003ه‌وه، ئیتر كورده‌كان هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئارامیان پێكهێنا و خه‌ریكی بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بوون، به‌ڵام له ناوچه‌كانی تری عێراق، شیعه‌كان به بیانووی له‌ناوبردنی به‌عس كه‌وتنه كۆمه‌ڵكوژكردنی سوننه‌كان، كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سوننه‌ی لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌تا به ناوی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی مه‌ده‌نی و چوونی سه‌ركرده‌كانی سوننه بۆ نێو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كاتێك شیعه به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی سه‌ركرده‌كانی سوننه‌ی به تیرۆریست ناساند و كه‌وته گیانی سوننه‌كانه‌وه، ئیتر ناوچه‌كه بوو به ژینگه‌یه‌كی ئارام، تا داعش وه‌ك جووڵه‌كانی ئێسته‌ی تاڵیبان، هه‌نگاو بنێ و سێیه‌كی وڵاته‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
بۆیه له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕوو ده‌دا، بریتییه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عێراق له ئه‌فغانستان، نه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌بێ، كه سیناریۆی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره بێته‌وه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووی دا و سوپا هه‌ره‌سی ته‌واوه‌تی هێنا، له 2014 له عێراق ڕووی دا، به‌ڵام كورده‌كان توانیان شكست به تیرۆریستان بهێنن و پاشانیش پیاوانی ئاینی شیعه توانیان خه‌ڵك هان بده‌ن تا ڕووبه‌ڕووی گرووپه تیرۆریستییه‌كه ببنه‌وه.