پۆلیسی ده‌ریاوانیی یۆنان رای گه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و بچووك، له نزیكی دوورگه‌ی سامۆس تێكشكاوه و دوو كه‌س تێدا بووه و گیانیان له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی كه‌ناڵی "ئێرت" كه كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی یۆنانییه، فڕۆكه‌یه‌كی بچووك كه تایبه‌ت بووه له جۆری "سیسنا"، له دوورگه‌ی "سامۆس" كوتووه و تێكشكاوه، دوو كه‌سی تێدا بوون و هه‌ردووك گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی گوته‌ی كه‌ناڵه‌كه و میدیاكانی ئه‌و وڵاته، فڕۆكه‌كه ویستوویه‌تی له ئیسرائیله‌وه بۆ دوورگه‌كه گه‌شت بكات، له‌ناویدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی داوه و بووه‌ته تێكشكانی فڕۆكه‌كه، ژن و پیاوێكی تێدا بوون كه هاوسه‌ری یه‌كترن، هه‌ردووك گیانیان له ده‌ست داوه. ته‌رمی كوژراوه‌كان بۆ ناوچه‌ی بیساگۆریۆ گوازراونه‌ته‌وه.
رێكخراوی فریاگوزاریی ئیسرائیلی "زاكا" له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له گه‌شتێكدا بووه له ئیسرائیل و بۆ سامۆس، له دوورگه‌كه تێكشاوه، پێ ده‌چێ هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌یش ئیسرائیلی بن.