یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی زۆربه‌ی كات رووبه‌ڕووی شۆفێران ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ''پیسبوونی مله‌به‌خه'' كه هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌نزینی خراپه، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه بێ عه‌زیه‌تدانی ئۆتۆمبێل، مله‌به‌خ چۆن پاك ده‌كرێته‌وه؟
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌و كێشانه‌ی تووشی ئۆتۆمبێل دهببن به‌هۆی پیسبوونی مله‌به‌خ زۆرن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه سهرهكیترینن:
لەکاتی خاوێن کردنەوەی ملەبەخ دەبێ زۆر وریا و شارەزابی، ئەگینا زیانی دەبێت بۆ ئۆتۆمبێل
یه‌كه‌م ـ له‌رزینی ئۆتۆمبێل دوای هه‌ڵكردن.
دووه‌م - به‌رز و نزمبوونی سلۆری.
سێیه‌م ـ كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له كاتی وه‌ستان.
چواره‌م ـ نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبێل.
ئه‌وه‌یشی گوت كه چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌یت، واته مله‌به‌خ چۆن خاوێن ده‌كه‌یته‌وه به‌بێ عه‌زیه‌تدانی ئۆتۆمبێل، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی مله‌به‌خ، سه‌ره‌تا سپڕای تایبه‌تی بۆ به‌كار ده‌هێنین و له‌ناو مله‌به‌خه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، دواتر به په‌ڕۆیه‌كی نه‌رم ناو مله‌به‌خه‌كه به وریاییه‌وه و بێ په‌ستان، خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌بێت سویچ بكرێته‌وه و یه‌كێك پێ له به‌نزین دابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌ی به‌خاخه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌ستكاری ده‌مه‌كه‌ی بكرێت.