كه‌سێكی نزیك له سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا، نهێنیی رۆیشتنی مێسی له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "بابه‌ته‌كه پێوه‌ندیی به پاره‌وه نییه".
جاومی رۆرێس، كه‌سێكه له‌وانه‌ی پاڵپشتیی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسێلۆنای ده‌كرد له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا، ورده‌كاریی نوێ له باره‌ی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات.
رۆرێس له لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلول بڵابوونه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بارودۆخ له بارسێلۆنا زۆر خراپه، له‌وه خراپتره كه هه‌ر كه‌سێك بیری لێ بكاته‌وه و وێنای بكات، بارودۆخه‌كه زۆر قورسه".
گوتیشی: "رۆیشتنی مێسی به هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه نه‌بوو، بارودۆخه‌كه له رووی وه‌رزشییه‌وه سه‌خت بوو نه‌ك دارایی".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه "مێسی ده‌ستبه‌داری زۆر له مافه داراییه‌كانی بوو، كه داوایان لێ كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا رۆیشت".
جاومی رۆرێس گوتی: "هه‌مووان هه‌موو كارێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی مێسی له بارسا بمێنێته‌وه، ئه‌و داوای پێكهێنانی تیپێكی به‌هێز و ركابه‌ری ده‌كرد، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بووه كاپتنی تیپه‌كه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه زه‌حمه‌ت بوو، دنیای تۆپی پێ زۆر ئاڵۆزه".
ئه‌و كه‌سه، كه له سه‌رۆكی بارسێلۆنا نزیكه، ئاشكرای ده‌كات، ده‌توانرا به‌بێ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ CVC، گرێبه‌ستی مێسی نوێ بكرێته‌وه.
مێسی مانگی رابردوو له گواستنه‌وه‌یه‌كی ئازاد‌دا دوای 17 ساڵ یارییكردن له بارسێلۆنا، یانه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێ هێشت.
تا ئێسته‌ش بیروبۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه، كه مێسی به هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی یانه‌ی بارسێلۆنا، یانه‌كه‌ی جێ هێشتووه.