پشكنینی چاو به مه‌به‌ستی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له كۆیه ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ پشكنینێكی چاو نزیكه‌ی سه‌عاتێك ده‌وه‌ستن ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ ئه‌و لیژنه پزیشكییه ده‌وام ده‌كه‌ن.
پشكنینی چاو بۆ مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری و چه‌ندان مامه‌ڵه‌ی تر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت مه‌رجه، به‌ڵام خه‌ڵكی كۆیه گیرۆده‌ن و ئه‌وه به كێشه ده‌زانن.
خه‌نده نووری هاووڵاتییه‌كی كۆیه‌یه بۆ، "وشه" گوتی، پشكنینی چاو له كۆیه كێشه‌ی دروست كردووه و هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌و پشكنینه‌ی بوێت زۆر دواده‌كه‌وێ، چونكه بۆ سه‌ره‌گرتنی پشكنینه‌كه زیاتر له سه‌عاتێك پێویسته له سره‌دا بوه‌ستی.
ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌و هۆكاره بۆیه دروست بووه، چونكه ئه‌و لیژنه پزیشكییه‌ی پشكنینی چاو ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ داده‌نیشن و كاره‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ڕۆژه بكرێ به چوار ڕۆژ ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێ و هاووڵاتییان به خێرای كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
لای خۆشییه‌وه، ئه‌میر جاف كه ئه‌ندامی لیژنه پزیشكییه‌كه‌یه بۆ، "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌یان ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه رۆژانه زیاتر له 200 كه‌س له پشكنینی چاو له كۆیه به‌ڕێ ده‌كرێ و پشكنینی بۆ ده‌كرێ. ئه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی پێشاندا كه خه‌ڵك نیگه‌رانه، چونكه وه‌ك جاف گوتی، هاووڵاتیی له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ته‌نیا 10 ده‌قه ده‌وه‌ستێ.
كۆیه/ باوه‌ڕ كه‌ریم