هۆكارەكانی بینینی رووناكی لەپڕ و تەنی درەوشاوە

:: PM:05:00:14/09/2021 ‌

هەندێك كەس بریسكانەوەیەكی لەپڕی رووناكی لە چاو و بینینیان هەست پێ دەكەن، وەك ئەوەی لە فلاشی كامێرا هەیە و ون دەبێت، چەند هۆكارێكی هەیە، بەڵام هەندێكجار ئاماژەیە بۆ بوونی كێشە لە چاودا. 
شەقیقە كاریگەری بۆ سەر بینین هەیە و ئەو بریسكانەوە دروست دەكات
وەك ماڵپەڕی "Mayo clinic"، باسی دەكات، هەندێكجار بەهۆی شێوانی هەستی بینین یان بەركەوتنی رووناكی كز و دوای ئەوە برسكانەوەی بەهێز دروست دەبێت، بەڵام هۆكاری تریشی هەیە لەوانە، چوونە ناو تەمەن و ئەو گۆڕانكارییانەی بەو هۆیەوە بەسەر چاوەوە دێن، وەك گۆڕانی مادەی لینجی چاو بۆ مادەیەكی خەستتر، ئەوەیش تارمایی لەسەر تۆڕێنەی چاو دروست دەكات و ناوە ناوە بریسكانەوەی رووناكی دروست دەكات، بەتایبەتی لەكاتی مانەوە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لەبەر رووناكییەكی كزدا.

هەروەها هەوكردنی بەكتریایی قوزەحییەی پشتەوەی چاو و دزەكردن و رژانی بەشێك لە شلەی شوشەیی چاو و دروستكردنی چینێكی تەنك كە بە شێوەی بریسكانەوە دەبینرێت، ئەوكاتە هەستی پێ دەكرێت كە رووناكییەكی درەوشاوە بەر چاو دەكەوێت، لەو كاتەدا سەرئێشە و ئازاری لەگەڵدا دەبێت. 

هەندێك هۆكاری تر ئەو حاڵەتە دروست دەكەن، لەوانە كونبوونی تەنی شووشەیی چاو بەهۆی نەخۆشی شەكرە یان بەرزیی پەستانی خوێن یان بەركەوتنی گورزێك، ئەوانە دەبنە هۆی بینین ناوە ناوەی تەنی بریسكاوە. هەروەها پچڕانی تۆڕێنەی چاو و جیابوونەوەی هەمان حاڵەت دروست دەكات، شەقیقە كاریگەری بۆ سەر بینین هەیە و ئەو بریسكانەوە دروست دەكات، بەتایبەتی لە سەرەتای نۆرەی سەرئێشەكە. هەوكردنی هەستە دەماری چاو لەبەر چەند هۆكارێكەوە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل