هه‌ڵاتنی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غه‌نی له ڕۆژی 15ی ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوو له پایته‌ختی وڵاته‌كه و ڕۆیشتنی به‌ره‌و تاجیكستان و دواتیش گه‌یشتنی به ئیماڕات، چیرۆكێكی نوێی ئه‌و سه‌رۆك و حكوومه‌تانه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی پشتیوانی كردن و دواتر ده‌ستی لێ به‌ردان، به‌ڵام ئه‌مه تاكه حاڵه‌ت نییه و له شای ئێرانه‌وه تا ئه‌شره‌ف غه‌نی چه‌ندان نموونه‌ی تری زیندوو هه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا پشتی تێكردوون و به ته‌نیا له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لوول و ڕه‌شه‌بای گرووپه‌كانی دژ به حكوومه‌ت جێی هێشتوون و كه‌وتوون.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هزری هه‌موو گه‌لانی دنیا وا خۆی چه‌سپاندووه، كه پارێزه‌ری ئاشتی و مافی مرۆڤ و چه‌سپێنه‌ری دیموكراسی و ئازادییه له جیهان، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ناوچه جیا جیاكانی جیهان ده‌یگرێته‌به‌ر، ته‌نیا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كان نه‌ما، ئیتر پشتیان تێ ده‌كات و له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لوول جێیان ده‌هێڵێت، هه‌موو بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی ده‌بن به هه‌ڵم و بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بنه‌وه.
واشنتن ماوه‌ی 20 ساڵ پشتیوانی و كۆمه‌كی حكوومه‌تی ئه‌فغانستانی كرد، به‌ڵام دواتر به سانایی له چه‌ند ڕۆژێك جێی هێشتن و حكوومه‌ته‌كه ڕووخا و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یش به ناچاری كابۆلی جێهێشت، ئه‌مه له‌لایه‌ن ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه زۆر باسی لێوه ده‌كرێ و هۆشداری به حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، كه به‌م كارانه چیتر جیهان متمانه‌ی به ئه‌مه‌ریكا نامێنێ و سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین، به‌ڵام واشنتن بێباكانه پشتی له ئه‌فغانستان كرد، له مێژووی ئه‌مه‌ریكا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه چه‌ندان نموونه‌ی تری هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی هه‌ن، كه لێره‌دا به كورتی باسیان لێوه ده‌كه‌ین.
شای ئێران دۆسته متمانه‌پێكراوه‌كه‌ی واشنتن له كاتی خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له ئێران له‌و كاته‌ی خومه‌ینی خه‌ڵكی به گوتار و په‌یامه‌كانی جووڵاند و پیاوانی ئاینی توانیان سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بن، ئه‌مه‌ریكا هیچ شتێكی بۆ نه‌كرد، ئه‌ویش هیچی بۆ نه‌مایه‌وه و تارانی جێهێشت.
محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی له ساڵی 1941ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئێرانی له باوكییه‌وه وه‌رگرت، تا ساڵی 1955، ده‌سه‌ڵات له ئێران له نێوان شا و سه‌رۆك وه‌زیران دابه‌شكرابوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا شا كوده‌تایه‌كی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی د.محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق كرد، ئیتر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌و وڵاته بوو به كارتۆنی و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستی خۆی كۆكرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتێكی توندوتیژ و پڕ له زه‌بروزه‌نگی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانه‌وه دامه‌زراند.
ئه‌م كارانه‌ی شای ئێران به پشتیوانی 100%ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دران و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی بوون، نه‌وتی وڵاته‌كه‌یشی به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دابوو و زۆرینه‌ی داهاتیشی له پڕچه‌ككردنی سوپا و دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ئێران خه‌رج ده‌كرد، خه‌ڵكی ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ برسی و هه‌ژارتر ده‌بوون و تووڕه‌یی زیاتر له ناخیان په‌نگی ده‌خوارده‌وه.
كاتێك تووڕه‌یی خه‌ڵك گه‌یشته لووتكه و پیاوانی ئاینی سه‌رپه‌رشتی جووڵه‌ی تووڕه‌ییه‌كانیان كرد، ئیتر ته‌واوی ئێران شڵه‌ژا و حكوومه‌تی پاشایه‌تی ڕووخا و محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌ویش به فڕۆكه وڵاتی جێهێشت و ڕایكرد. ئه‌مه‌ریكایش هیچ كارێكی بۆ نه‌كرد و به بێده‌نگی مایه‌وه.
له 25ی ئایار/مایۆی 1969یش ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان به سه‌ركردایه‌تی جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د نه‌میری توانیان ده‌سه‌ڵاتی سوودان بگرنه ده‌ست، گرووپی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان بیری شیوعیه‌تیان هه‌بوو و ئه‌و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوای كوده‌تایش له سوودان دایانمه‌زراند به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای شیوعیه‌ت بوو، دواتر به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی نا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی.
دواتر نه‌میری و ئه‌مه‌ریكا ورده ورده له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی شیوعییه‌كانی ئه‌سیوپیا و یه‌مه‌ن و جیبۆتی به پشتیوانی سۆڤیه‌ت، حوكمی وڵاته‌كانیان گرته‌ده‌ست و سێگۆشه‌یه‌كی شیوعیه‌تییان له ناوچه‌كه دامه‌زراند. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمانه ئه‌مه‌ریكا پێویستی به نه‌میری و سوودان بوو، بۆیه زۆرترین كۆمه‌كی مادی و سه‌ربازی بۆ ڕه‌وانه كرد و دواتریش له ڕیاز له 1976 ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ واژوو كرد، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانپارێزێت.
به‌هۆی هه‌ژاری و برسیه‌تی و بێكارییه‌وه‌یش، گه‌لی سوودان ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕق و تووڕه‌ییان به‌رانبه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی نه‌میری زیاتر ده‌بوو، كه جیا له جێبه‌جێكارێكی پلان و فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا هیچ كار و ئه‌ركێكی تری نه‌بوو، خه‌ڵكی ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی كرد و ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد، له‌وكاته نه‌میری دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ناتوانرێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بڕووخێنرێت، بۆیه بێباكانه بۆ پشكنینی پزیشكی سۆماڵی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا جێهێشت، تا له‌وێش ڕۆناڵد ریگانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ببینێت، به‌ڵام دواتر ڕاپه‌ڕین ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و سوودانی گرته‌وه و ئه‌مه‌ریكایش له پشتیوانی نه‌میری په‌شیمانبوونه‌وه و پێیان ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا هیچ یارمه‌تییه‌كی نادات، ئیتر نه‌میری هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا مایه‌وه.
حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسڕ یه‌كێكی تر بوو له هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌وانی تر واشنتن خیانه‌تی لێ‌كردن و به زه‌لیلی سه‌ری نایه‌وه.
له ساڵی 1973 ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی میسڕ، كه‌وته گیانی فه‌رمانده باڵاكانی سوپای وڵات كه خواستی كوده‌تا و شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌ویان هه‌بوو، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه چانسی حوسنی موباره‌ك وه‌ك ئه‌فسه‌رێك به‌هێز بوو و هاته پێشه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك موباره‌كیان نه‌ده‌ناسی و خۆیشی هیچ خه‌ونی شۆڕش و كوده‌تا و هزری سیاسی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێی نزیكبوونه‌وه، تا دۆخی میسڕ بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، هانیان دا تا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
سادات ده‌یه‌ویست خۆی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا بێ له ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی شای ئێران، حوسنی موباره‌كیش هه‌مان خه‌ونی خستنه هزری خۆیه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا وه‌ك هه‌واڵ دوورخستنه‌وه‌ی موباره‌ك و له‌ناوبردنی ڕژێمه‌كه‌یان له میسڕ بڵاوكرده‌وه و هیچ هاوسۆزی و پشتیوانییه‌كیشیان بۆ نه‌نواند.