له یاریی لووتكه‌ی ده‌ستپێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له ناو یاریگه‌ی كامپ نوو بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و "14ی ئه‌یلول" له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام درا و تێیدا بایرن میونشن به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی بارسێلۆنا كرا، به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه به ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وت و ترس و بێ متمانه‌یی به تیپه‌كه‌وه دیار بوو.
گۆڵه‌كانی بایرن میونشن، تۆماس مووله‌ر و رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی 2 گۆڵ، له خوله‌كه‌كانی 34، 56 و 85 تۆماریان كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌لێكی تریان له ده‌ست دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسا، چه‌ند تۆپێكی تری مه‌ترسیداری یاریزانانی بایرنی دوورخسته‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م بوو، كه له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا دینامۆكیێڤی ئۆكڕاینی و بێفیكای پۆرتوگالی به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.