كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌سازی و ورده‌كارییه‌كان له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كارتی بایۆمه‌تری په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ری له‌سه‌ره و ئامێری خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریش له بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌نجه‌مۆری كه‌سه‌كه و سه‌ر كارتی بایۆمه‌ترییه‌كه وه‌كیه‌ك نه‌بێت، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كارته‌كه‌ی پێیه ناتوانێ ده‌نگ بدات، چونكه ئه‌وه په‌نجه‌مۆری خاوه‌نی كارته‌كه نییه و بۆ ساخته‌كارییه.
نه‌براس ئه‌بو سوده یارده‌ده‌ری گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به وردی باسی له چۆنیه‌تی كاركردنی كارمه‌ندان و چۆنیه‌تیی ده‌نگدانی هاووڵاتییان له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن كرد و گوتی، تا ئێسته زیاتر له 17 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌شكراوه و ملیۆنێك و 400 هه‌زاری تریش ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كراون، تا به به‌رده‌وامی به هاووڵاتییان بدرێنه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كارتی بایۆمه‌تری بۆ ده‌كرێ، په‌نجه‌مۆری له‌سه‌ر كارته‌كه هه‌یه، كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كه‌یش په‌نجه‌مۆر و واژوو ده‌كات، ئنجا كارته‌كه‌ی پێ ده‌درێته‌وه. له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش پێویسته ده‌نگده‌ران كارتی بایۆمه‌تری و ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ڕه‌گه‌زنامه‌یان پێ بێت. دواتر په‌نجه‌مۆری سه‌ر كارته‌كه و په‌نجه‌مۆری خاوه‌نی كارته‌كه دووباره تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو په‌نجه‌مۆره‌كه وه‌كو یه‌كتر بن، ئنجا ڕێ ده‌درێ، كه هاووڵاتییه‌كه ده‌نگ بدات، به پێچه‌وانه‌وه كاتێك په‌نجه‌مۆری سه‌ر كارته‌كه و په‌نجه‌مۆری كه‌سه‌كه وه‌كیه‌ك نه‌بن، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی كارته‌كه نییه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ نادرێ كه ده‌نگ بدات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی نه‌براس ئه‌بو سوده
گوتی، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارته‌كان به فره‌وانی به‌رده‌وامیان ده‌بێت، ڕۆژانه بڕێكی زۆری كارته‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه‌وه ده‌ست هاووڵاتییان، تا ئێسته‌یش زیاتر له چوار ملیۆن و 670 هه‌زار كارتی ده‌نگدان له‌ناوبراون، كه هی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو بوون، ئه‌و كارتانه‌یشی كه وه‌رگیراونه‌ته‌وه، به به‌رچاوی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران سووتێنراون و به ته‌واوی له‌ناوبراون، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س نه‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت.
په‌نجه‌مۆری خۆت و كارتی بایۆمه‌ترییه‌كه‌ت هاوتای یه‌كتر نه‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت ده‌نگ بده‌یت
یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداری به هاووڵاتییان دا، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كارتی بایۆمه‌تری تایبه‌ت به‌خۆیان به كه‌سی تر نه‌ده‌ن و كڕین و فرۆشتنی پێوه نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ و سزای به‌ندكردنی له‌دواوه‌یه، به‌و په‌نجه‌مۆره‌ی له‌سه‌ر كارته‌كه‌یش هه‌یه، خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كارتی بایۆمه‌تری تایبه‌ت به‌خۆتان ته‌نیا لای خۆتان بێ و ته‌نیا خۆیشتان ده‌توانن ده‌نگی پێ بده‌ن، هیچ كه‌سی تر ناتوانێ ئه‌و كاره بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه تا ئێسته شه‌ش سكاڵا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی كۆمسیۆن، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانیش سزای زۆر توند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌سه‌پێنێت، كه هه‌وڵی كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر ده‌ده‌ن و به پاره و به‌رتیل و فشار هه‌وڵی گۆڕینی ڕای گشتی ڕاسته‌قینه‌ی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌یان لیژنه كارا كراون، تا به وردی چاودێری ئه‌و پێشێلكارییانه بكه‌ن، ئه‌و شه‌ش سكاڵایه‌یش كه گه‌یشتوونه‌ته كۆمسیۆن پێوه‌ستن به تێكدانی تابڵۆ و پۆسته‌ری كاندیده‌كان و هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران، لێكۆڵینه‌وه و لێپێچیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ده‌كرێت.
عه‌بدولحوسێن ئه‌لهینداوی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌وه گوتی، ئاماده‌كارییه‌كانی لایه‌نی حكوومه‌ت و كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامیان هه‌یه و به خێرایی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێن و هیچ گرفت و كۆسپێك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه نییه.
زیاتر گوتی، ژماره‌ی چاودێرانی بیانی زیاتر له 500 كه‌س ده‌بێت، چاودێری ناوخۆی عێراقیش ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سه‌وه، له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ماوه‌ی دوو ڕۆژیش بۆ سكاڵا و تانه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌كه بوونی ده‌بێت، دوای ئه‌وه ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش زۆر زووتر دێنه ڕاگه‌یاندن.