له‌كاتی شۆفێریدا ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌یت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ڕووی ''میكانیكی و كاره‌بایی'' هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و شته‌ی باشه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌كاری بهێنی به‌تایبه‌ت بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسی ده‌خه‌یته سه‌ر خۆت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی وا ده‌كات بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل تووشی كێشه بێت و لێبداته‌وه، بڕیار فه‌یزوڵا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، لێدانه‌وه‌ی بزوێنه‌ر كێشه‌یه‌كی باوه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌گشتی و ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی، چونكه شۆفێر ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه ناكات و فه‌رامۆشی ده‌كات، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م هۆكارانه كێشه بۆ بزوێنه‌ر دروست ده‌كه‌ن:
بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەکەیشی بەنزین و رۆنی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە
یه‌كه‌م - خراپی كوالێتی به‌نزین: یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان بۆ خراپبوونی ده‌یان به‌شی ئۆتۆمبێل، رۆژانه ده‌بینین چه‌ندان ئۆتۆمبێل به‌نزینی خراپ ده‌كه‌نه ئۆتۆمبێله‌كانیان.
دووه‌م - نه‌مانی پلاك یان نه‌به‌ستانی ره‌قه‌می خۆی: به‌نزینی خراپ ده‌بێته هۆی سووتان و خراپبوونی پلاكه‌كانیش. جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر پلاكی هه‌ڵه‌ت به‌ست، ئه‌وا بزوێنه‌ر لێده‌داته‌وه.
سێیه‌م - تێكچوونی سیستمی هه‌وا و به‌نزین.
چواره‌م - تێكچوونی هه‌ستیاری سلندر.
پێنجه‌م - تێكچوونی وه‌لفه‌كان.
شه‌شه‌م - سووتان یان لاوازبوونی گاسكێت كه پێوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌یه به بزوێنه‌ره‌وه.