نێچیرڤان بارزانی گەیشتە لەندەن

:: PM:12:17:15/09/2021 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بڕیارە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەریتانیا كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی شانشینی یەكگرتوو.

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەكەیدا، لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەرپرسانی تری بەریتانیا كۆ ببێتەوە، برەودان بە پێوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاری و هاوبەشیی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا، شەڕی دژی تیرۆر، دۆخ و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ دەكەن.



وشە - رامیار جەواد