ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ درێژه‌ی ده‌بێت، چه‌ندان یاریی زۆر به‌هێز دێنه ئه‌نجامدان و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و له دوو كاتی جیاوازدا، هه‌شت یاری له گه‌ڕی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ له كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م به‌ڕێوه ده‌چن.
له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا بینه‌ر و هه‌واداران كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ی چوار یاریی زۆر به‌هێز پڕ چێژ له یه‌ك كاتدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
لیڤه‌رپوول و میلان
به یاده‌وه‌ریی یارییه‌كانی كۆتایی له 2005 و 2007، كه به‌یه‌كگه‌یشتن، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و میلانی ئیتالی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له ئانفێڵد ده‌كرێت و به‌ڵانسی هێزیش وه‌ك ساڵانی رابردوو هاوسه‌نگ نییه، به‌ڵكو لیڤه‌رپوول له میلان به‌هێزتره و هه‌لی بردنه‌وه‌شی زیاتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یارییه‌كی به‌چێژ و به‌هێز بێته ئه‌نجامدان.
ئینته‌رمیلان و ریال مه‌درید
هه‌ردوو یانه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی جۆزێپی میاتز له میلان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، وه‌ك هه‌میشه ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ جیاوازه و ئه‌م وه‌رزه‌ش به گوڕوتینێكی باشه‌وه خۆی ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستی باشی له مێركاتۆدا نه‌كرد.
ریال مه‌درید له لالیگا باش ده‌ستی پێ كردووه و شه‌مووی رابردووش به ئه‌نجامێكی گه‌وره له سێلتاڤیگۆی برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئینته‌رمیلان كه ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ سامپدۆریا یه‌كسان بوو، هێشته تیپێكی ته‌واو ئاماده نییه، به تایبه‌تی دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا هات له هاویندا، كه رۆیشتنی راهێنه‌ر و چه‌ند یاریزانێكی لێ كه‌وته‌وه.
وه‌رزی رابردووش هه‌ردوو تیپ له یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا بوون، له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌شدا ریال مه‌درید بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد,
مانچێسته‌ر سیتی و لایپزیگ
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه زۆر تایبه‌ته، چونكه یه‌كه‌مجاره رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و پێشتر هیچ یارییه‌كی فه‌رمییان به‌یه‌كه‌وه نه‌كردووه.
مانچێسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا، چه‌ند ساڵێكه خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی هه‌یه، وه‌رزی رابردووش له یاریی كۆتایی به چێڵسی دۆڕا، بۆیه ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه دووباره به هه‌مان گوڕوتینه‌وه ململانێی گه‌یشتن به جامه‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا لایپزیگ دوای رۆیشتنی راهێنه‌ره‌كه‌ی و دوو له باشترین یاریزانه‌كانی، پێناچێت ئه‌م وه‌رزه بتوانێت ململانێیه‌كی به‌هێز بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیپه‌كه بناغه‌یه‌كی باشی هه‌یه و رۆحی ركابه‌ری تێدا به‌دی ده‌كرێت.
كلوب بروج و پاریس سانجێرمان
ئه‌مڕۆ هه‌وادارانی وه‌رزشی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن پاریس سانجێرمان به به‌رگی نوێیه‌وه ببینن، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن "مێسی، نه‌یمار و ئیمباپێ" به‌یه‌كه‌وه له ناو یاریگه‌دا ببینن و چێژ له نمایشی تیپه‌كه وه‌ربگرن، كاتێك له به‌لجیكا رووبه‌ڕووی كلوب بروج ده‌بنه‌وه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌رسێ ئه‌ستێره‌كه به‌یه‌كه‌وه له سه‌ره‌تاوه به‌شداریی یارییه‌كه بكه‌ن و هێزێكی ترسناك پێشان بده‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
بێشكتاشی توركی – بۆرسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی 19:45
شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی – شاختار دۆنێتسكی ئۆكڕاینی 19:45
مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی – لایپزیگی ئه‌ڵمانی 22:00
كلوب بروجی به‌لجیكی – پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی 22:00
سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالی – ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی 22:00
ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی – پۆرتۆی پۆرتوگالی 22:00
لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی – میلانی ئیتالی 22:00
ئینته‌رمیلانی ئیتالی – ریال مه‌دریدی ئیسپانی 22:00.