كارل هاینز رۆمه‌نیگێی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌ڵمانی، هه‌واڵێكی خۆشی به هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاند، كاتێك گوتی، وه‌رزی داهاتوو ئیمباپێ و هالاند پێكه‌وه ده‌چنه یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆمه‌نیگێی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئه‌یلول بڵاو بووه‌ته‌وه، گوتی: "ره‌نگه ریال مه‌درید له هاوینی 2022 هه‌ردوو یاریزان كیلیان ئیمباپێ و ئێرلینگ هالاند به‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و بیانگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی بایرن میونشن گوتی: "هالاند وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرێت، پێم وانییه بچێته لیڤه‌رپوول، به‌ڵام به دووری نازانم ریال مه‌درید هالاند و ئیمباپێ به‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هاوینی داهاتوو هه‌ندێك پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكه‌ن".
رۆمه‌نیگێ سه‌باره‌ت به هێرشبه‌ری سه‌ره‌كیی یانه‌كه‌ی خۆیشی گوتی: "لێڤاندۆڤسكی ئامێری گۆڵكردنه، ئه‌و سه‌ره‌تا ده‌یویست بچێته ریال مه‌درید، به‌ڵام ئێمه هه‌رده‌م پێمان گوتووه له‌گه‌ڵ بایرنیشدا ده‌توانیت چامپیۆنزلیگ ببه‌یته‌وه".
ئاشكراشی كرد "پێم وایه بایرن گرێبه‌ستی لێڤاندۆڤسكی تا 2023 نوێ ده‌كاته‌وه، بایرن ئێسته باشترین هێرشبه‌ری جیهانی هه‌یه".
كارل هاینز رۆمه‌نیگێ له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشنی جێ هێشت و خانه‌نشین بوو.