هاوولاَتییانی پێنجوێن رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مجاره پارتی له سنووره‌كه‌یاندا ده‌نگێكی زۆرتر ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌می خه‌ڵكیه‌تی و ده‌شڵێن، "بۆمان ده‌ركه‌وت پێشتر داهاتی مه‌رزه‌كانی ناوچه‌كه به‌ده‌ست پارتی نه‌بووه، بۆیه هۆكاری نه‌بوونی پڕۆژه‌كان پێوه‌ندی به‌و حزبه‌وه نییه".
مسته‌فا خه‌لیل دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌چین، ورده ورده بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، سالاَنێكی زۆره وه‌ك پێنجوێنییه‌كان، داواكاری باشتركردنی گوزه‌ران و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیجی و گرنگ ده‌كه‌ین بۆ ناوچه‌كه‌مان، هه‌ر كاتێكیش چووینه‌ته لای به‌رپرسانی بالاَی ئیداری و حكوومی، ئۆباڵی نه‌بوونی پڕۆژه‌كانیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سه‌رووی خۆیان، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نۆ به‌نموونه وه‌ربگرین كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پارتییه و له لووتكه‌ی ده‌سه‌لاَتدایه، توانیویه‌تی تا ئاستێكی باش، كاری گه‌وره و بایه‌خدار بۆ ته‌واوی كوردستان بكات.
وه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێسته بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پارتییه‌وه له سنووره‌كه‌دا ده‌گوترێت راست نین، چونكه یه‌كێتی و گۆڕان له پێنجوێن و مه‌رزه‌كاندا ته‌واوی جومگه هه‌ستیاره‌كانیان به‌ده‌سته، ئه‌وان كه ئاماده نه‌بن یه‌ك دینار بۆ پێنجوێنییه‌كان و ته‌واوكردنی پڕۆژه راگیراوه‌كان خه‌رج بكه‌ن، ئیتر بۆچی ئۆباڵی شكسته‌كان بخرێته ئه‌ستۆی پارتی.
موعته‌سه‌م حه‌مه‌تۆفیق چالاكی سیاسی له پێنجوێن، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له هه‌ڵبژاردنی پێشتری ساڵی 2018دا، پارتی به ئاستێكی باش توانی ده‌نگێكی زۆری سنووری پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش شاره‌دێی گه‌رمك به‌ده‌ست بێنێت، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك و پووكانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاریی لایه‌نه دژ به پارتییه‌كان.
دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بۆ پارتی له پێنجوێن گرنگه، چونكه سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهَنانی ده‌نگی زۆرینه، رێخۆشكه‌ر ده‌بێت تا وه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تری ناوخۆی كوردستان، پارتی بتوانێ ببێته پێشه‌نگ و ئه‌وكاته‌ش به به‌رنامه و دیدگای تازه‌وه، ده‌توانرێ زۆرترین كار و پڕۆژه بۆ پێنجوێنییه‌كان بكرێ كه سه‌رده‌مانێك لانكه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كارێزمای وه‌ك بارزانی نه‌مر بووه له ناوچه‌ی چه‌می شلێر و ده‌شتی گۆخلاَن.
له سنووری ناوچه‌كانی پارتی له پێنجوێن و چه‌می شلێر، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن و ئارامه، چاوی له زۆرترین ده‌نگه تا كاندیدی بازنه‌ی سێ د. ئه‌شواق جاف به ژماره 22 به‌ده‌ستی بهێنێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی