ئه‌وین حه‌یده‌ر عه‌بدوڵای شێوه‌كار كه دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانه، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" ده‌ڵێ، هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هره‌ی وێنه‌كێشانم هه‌بووه و به متمانه به‌خۆبوون و به‌بێ خوێندن گه‌یشتم به هیواكهم.
•سه‌ره‌تای ئه‌زموونت چۆن ده‌ست پێ كرد؟
له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به‌هره‌ی وێنه‌كێشانم هه‌بووه و هه‌رزوو ده‌ستم بۆ كاره‌كه برد، تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان تابلۆی "تراجیدی و سروشتی و پۆرترێت"ـم كه ئاماژه به ئازار و ناڵه‌ی وڵاته‌كه‌م و هه‌ژاران و منداڵان و ژنی سته‌ملێكراو و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زۆرترین كاته‌كانم بۆ وێنه‌كێشان ته‌رخان كردووه.
•له تابلۆكانتدا چۆن باس له ژنی سته‌ملێكراو ده‌كه‌یت؟
ئه‌و ده‌مه‌ی ژنێك له پێستی ژن‌بوون دێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه پیاوێك هه‌یه له پشت ناڵین و ئازاره‌كانیه‌وه، ژن كه دڵی شكا له "عه‌شق و خۆشه‌ویستی"، ئه‌وكاته هه‌زار ئاوازی پاك بچڕه، خه‌نده ناگاته‌وه هه‌ستی. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و تێكستانه‌ی كه خۆم نووسیومه و هه‌مان تێكستم به‌كار هێنا له چه‌ندان تابلۆ كه ئاماژه به ژنی كورد ده‌كات، زۆرترینیان تا ئێسته‌یش له ژێر نه‌ریتی كۆن و پیاوسالار و چه‌ندان كێشه‌ی خێزانی و ستهملێكراودا چه‌وساونه‌ته‌وه.
•به كام له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری سه‌رسامیت؟
له هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆ له بواری شێوه‌كاریدا به كه‌سیان سه‌رسام نیم، چونكه حه‌زم بهشتی ته‌قلید و دووباره نییه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌رسامی ئه‌و ئاڕتێستانهم كه به شوێن تازهگهرییهوهن، به‌وانه‌ش ده‌ڵێم ئاڕتێست كه شتێك بكه‌ن و ئه‌و مادانه به‌كار بێنن و بوونی خۆیان پێشان بده‌ن، نه‌ك شتی لاساییكه‌ره‌وه.
•كام له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری كاریگه‌رییان له سه‌رت هه‌بووه؟
من له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی تالۆ و تواناكانی پابلۆ بیكاسۆ خۆم پێ گه‌یاند، چونكه به‌رده‌وام بیرم ده‌كرده‌وه ئه‌وانیش سه‌ره‌تا وه‌ك من بوونه و دواتر گه‌یشتوون به‌م ئاسته‌یان، ئایا بۆچی منیش وانه‌بم! سوپاس بۆ خودا منیش توانیم ببم به ئاڕتێستێك پڕ به دڵی خۆم.
•خه‌ون و ئامانجت بۆ داهاتوو چییه؟
خه‌ون و ئامانجی من بۆ داهاتووه، خۆشبه‌ختانه ئێسته‌ش توانیومه تا ئاستێكی باش بگه‌م به‌وه‌ی زۆرترین دارایی و زۆرترین سپۆنسه‌ر بۆ پێشانگهكانم كۆ بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستم بگات به‌زۆرترین له هه‌ژاره‌كان و هاوكاریان بم، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه كه ڕۆژێك دادێ، ده‌بم به‌و كه‌سه‌ی ناو و تواناكانم ده‌گاته زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به منه و منیش هاوكاریان ده‌بم، ئه‌وكاته دڵخۆشترین كه‌س ده‌بم.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال