به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجام دا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نیانه و دوور له ناوزڕاندن و یه‌كترشكاندن به‌ڕێوه‌بچێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بۆ ئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان و ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و پێویسته ململانێ و كێبه‌ركێیی نێوان حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش، به ئاراسته‌ی به‌رگریكردن بێت له پرسه نیشتمانییه‌كان و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه له زوو جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی له گرنگیی ڕۆڵی بێ لایه‌نانه‌ی داوده‌زگا ئیداری و ته‌ناهییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و میدیا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، به شێوه‌یه‌ك پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌وه بێت، له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك بكه‌ن.
پاشان له لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو كه تایبه‌ت بوون به قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ به‌رایی و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كوالیتی ئاردی هاورده‌كرده‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی خۆراكی و ته‌ندروستییه‌وه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه له زوو جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه.
وه‌ك حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ڕه‌شنووسی (پێڕه‌وی سندووقی پاڵپشتیی گه‌شه‌پێدان ڕێگاوبان له هه‌رێمی كوردستان)ی خسته‌ڕوو. ئه‌م ڕه‌شنووسه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به هاوئاهه‌نگی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كراوه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه له گرنگیی بره‌ودان به بواری ڕێگاوبان، بڕیاریدا وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی مانگێكدا، پێداچوونه‌وه‌ی زیاتر به ڕه‌شنووسه‌كه‌دا بكه‌ن له ڕووی یاسای و ته‌كنیكی و داراییه‌وه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و تێبینی وسه‌رنجانه‌ی خرانه‌ڕوو، تا ئه‌و پێڕه‌وه ئامانجه‌كانی خۆی به‌دیبهێنێ له پاڵپشتی وه‌زاره‌ت له گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و دانانی پێوه‌ر بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگاوبان، له‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به پێی شایسته‌بوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گرنگیدان به بواری ڕێگاوبان، له بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی.