له دۆڵی "نه‌قابا" له شاره‌دێی نه‌هلی سه‌ر به ئاكرێ، سێ بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به "وشه"ی راگه‌یاند، له دۆڵی "نه‌قه‌با" له شاره‌دێی نه‌هلێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێ سێ بۆمبی چێندراوی په‌كه‌كه به پێشمه‌رگه‌دا ته‌قینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تریش بریندارن.
یه‌كه‌مجار نییه بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ته‌قێته‌وه كه بووه‌ته هۆی شه‌هید و برینداركردنیان، له‌ماوه‌ی رابردوو زیاتر له پێنج پێشمه‌رگه به‌و هۆیه‌وه شه‌هید بوون.
په‌كه‌كه گرووپێكی چه‌كدارییه له سنووره‌كانی كوردستان هه‌ن و وه‌ك به‌ڵا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌بینرێن.