وڵاته پێشكه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا، خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی خۆشبه‌ختی ده‌ژین، كار و پاره و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و هه‌موو بوارێكی ژیانیان بۆ كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش زۆرترین ڕێژه‌ی خۆكوژییان تێدا تۆمار ده‌كرێت، بۆچی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نییه، به‌ڵام په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن، بووه‌ته كێشه‌یه‌ك به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
نه‌رویج یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دنیا و خه‌ڵكه‌كه‌یشی به خۆشبه‌ختترین گه‌لانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، زۆرترین ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌و وڵاته تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره، هه‌مووان وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه، كه خه‌ڵكی به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌بوونییه‌وه بیر له خۆكوشتن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی هۆكاره‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌وه‌ن و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به هه‌ژاری و بێكاری و نه‌بوونییه‌وه نییه.
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كه‌ناڵی بی بی سی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی خۆكوشتن له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی بریتییه له كه‌می تیشكی خۆر به درێژایی ڕۆژه‌كانی ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی توێژه‌ران له هه‌موو هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی دیارده‌ی خۆكوشتنیان كۆڵییه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوشتن نه‌بوو، بۆیه دواجار بڕیاریان دا له‌سه‌ر هۆكاری كه‌می تیشكی خۆر و به‌رده‌وامی تاریكی شه‌ویان كۆڵییه‌وه، ئاخۆ بزانن چ پێوه‌ندییه‌كی به دیارده‌ی خۆكوشتنه‌وه هه‌یه.
زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كه‌می مه‌ودای ڕۆژ و زۆرینه‌ی كاته‌كان تاریكی و شه‌و و زستانی سه‌خت و دوور و درێژ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی له مرۆڤ، كه پێشتر ده‌روونناسان به وردی ئه‌مه‌یان دریارییكردووه، كه ئه‌ویش ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی وه‌رزی پێ ده‌گوترێ، یان خه‌مۆكی زستان، له ئه‌نجامی ڕووپێوه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه ساڵانه له سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزه‌وه، دیارده‌ی خه‌مۆكی و ڕه‌شبینی زستان له سوید ده‌ست پێ ده‌كات و 8%ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه به درێژایی زستان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
فینله‌ندییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له ساڵ له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر تا مانگی ئادار/مارسی هه‌موو ساڵێك تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندی به هاتنی وه‌رزی زستان و درێژبوونی شه‌و و كه‌می تیشكی ڕۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به پشتبه‌ستن به‌و داتایانه‌یش زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ كه‌متر و كورتتر ببێته‌وه و تاریكی و شه‌و درێژتر و زۆرتر بێت، ئه‌وا حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن زیاتر و زۆرتر ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش به‌شێك له توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه تاكه هۆی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مادی و ئابوورییه‌كانیش له پشتی دیارده‌ی خۆكوشتنه‌وه‌ن، ستیڤن وۆ له كۆلێژی هاملتن ده‌ڵێ، ئێمه به ڕوانین له خۆشی و شادی كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان پێوانه‌ی شادی و دڵخۆشی خۆمان ده‌كه‌ین، كاتێك كه ئه‌و پێوانه‌كردنه له خودی خۆمان كه‌متر بێ، به به‌راورد به ده‌وروبه‌ره‌كه‌مان، ئه‌وا تووشی جۆره‌ها جۆری خه‌مۆكی و كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بینه‌وه.
به‌راوردكردنی خود به‌وانی تر یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان كه ڕووبه‌ڕووی تاكه‌كان له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌بێته‌وه، هۆی تێكچوونی ژیان و شیرازه‌ی كار و پلانه‌كانمانه، ئه‌گه‌ر له وڵاتانی هه‌ژار به‌راوردكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بێ، كه ئه‌وانی تر خۆراك و كاریان هه‌یه و ئه‌مه‌ی تر نیه‌تی، ئه‌وا له وڵاتانی خۆشبه‌خت و ده‌وڵه‌مه‌ندیش به‌راوردكارییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانی تر زۆرترین جل و پێڵاوی ماركه‌یان هه‌یه و ئه‌وه‌ی تر نیه‌تی، ئیتر لێره‌وه ده‌روونی مرۆڤ به‌ره‌و تێك‌شكان ده‌ڕوات و خۆی به له‌وانی تر به كه‌متر ده‌زانێت و دواجاریش ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئیتر ئه‌و زیاده‌یه و ناتوانێ وه‌ك ئه‌وانی تر بێ و بڕیاری كۆتاییهێنان به ژیانی خۆی ده‌دات.
ستیڤن وۆ ده‌ڵێ، خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی له ژیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان به‌وانه‌ی تر به‌راورد ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریكی به‌راوردكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و مادین، ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا بن كه له‌وانی تر دۆخیان باشتره یان خراپتر، هیچ جیاوازییه‌كی نییه، نادڵنیا و ناڕه‌حه‌تن و هه‌میشه خۆیان له كێبه‌ركێ و ململانێ ده‌بیننه‌وه، كاتێكیش ده‌گه‌ن به ئاستێك كه توانای ململانێكانیان نامێنێت، ئیتر بێهیوای و ڕه‌شبینی ژیانیان لا تاڵ ده‌كات و بڕیاری خۆكوشتن ده‌ده‌ن.