یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر و زۆرتر ده‌بێ و ئاڵووده‌بوونی گه‌نجان و خه‌ڵكیش به گشتی به لێشاو زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش پرسیارێكی لای توێژه‌ران دروست كردووه، كه ئاخۆ بۆچی هه‌وڵده‌ده‌ری مرۆڤ له واقیعی ژیان دوور بخرێته‌وه و شه‌و ڕۆژ به مۆبایله‌كه‌ی خه‌ریكی یاریكردن بێت؟
یارییه ئه‌لیكترۆنییه به‌ناوبانگه‌كان كه زۆرترین خه‌ڵك هۆگرین و به به‌رده‌وامی كاته‌كانیانی پێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زۆر ترسناكن و پڕاوپڕه له كوشتن و بڕین و خوێنڕێژی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جۆره‌ها تاوانی تری گه‌وره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵده‌دری كه هه‌موو بواره‌كانی ژیان بۆ نێو یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بگوێزرێنه‌وه و ئیتر به ته‌واوی مرۆڤ له واقیعی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دوور بكه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له‌و یارییانه‌ی كه به‌م دواییه هه‌وادارێكی زۆری لێ كۆبووه‌ته‌وه، یاری زۆمبیس ڕه‌نه كه له مۆبایله زیره‌كه‌كان داونلۆد ده‌كرێ، له‌وێ تۆ شوێنی خۆت دیاریی ده‌كه‌یت و دواتر شوێنه‌كه به‌شێوه‌ی واقیعی ده‌ستكرد پڕ ده‌كرێ له زۆمبی بكوژ، ناچار تۆیش پێویسته ڕا بكه‌یت، خۆتیان لێ ڕزگار بكه‌یت، پێویسته له واقیع ئاراسته‌یه‌ك بۆ خۆت دیاریی بكه‌یت و خه‌ریكی ڕاكردن بیت، هه‌رچه‌ند زۆرتر و خێراتر ڕا بكه‌یت، ئه‌وا خاڵی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنیت و ناكه‌ویته ده‌ستی زۆمبییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌یش به هانده‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كی داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌رزش بكه‌ن و زۆرتر خه‌ریكی ڕاكردن و جووڵه بن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستانه‌تر بژین و كێشی له‌ش و چه‌وری نێو بۆڕییه‌كانی خوێن له‌ناوببه‌ن و ببن به خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی شیك و ته‌ندروست.
ژیان ده‌كرێ به خه‌یاڵ و هه‌موو شتێك ده‌بێ به یاریی ئه‌لیكترۆنی
دیزاینه‌رانی ئه‌و جۆره
یارییه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئامانجیان له دروستكردنی یارییه‌كه بریتییه له جووڵه‌پێكردنی مرۆڤ، له ڕێی واقیعی ده‌ستكرده‌وه، له ڕێی ڕاكردن و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه و خاڵ و ئاماژه‌ی سه‌لامه‌تی له كاتی ڕاكردن دا، به‌مشێوه‌یه‌یش ده‌توانرێ زۆرترین خه‌ڵك هانی وه‌رزشكردن بدرێت، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی لقێكی تری زانست هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ناوی "به‌یاریكردنی ژیان"ه و مه‌به‌ست له‌و دیوه‌ی زانست ئه‌وه‌یه كه هه‌موو چالاكییه‌كانی ژیانی مرۆڤ بۆ واقیعی ده‌ستكرد و گریمانه‌یی له ڕێی یاری و ته‌كنه‌لۆجیاوه بگوێزێته‌وه، بۆ نموونه كاتێك مرۆڤ له نێو باخچه‌یه‌كی شاره‌كه‌ی پیاسه ده‌كات، له ڕێی ئه‌و واقیعه گریمانه‌ییه‌وه بۆ سیحراوترین باخچه بگوێزرێته‌وه و هه‌ستی پێ بكات.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیوێكی تازه‌ی زانست و زۆر به‌ربڵاو نییه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی مایكرۆسۆفت و نایكی و فووت لۆكه‌ر و ئی به‌ی و سیسكۆ و چه‌ندانی تر ده‌یانه‌وێ ئه‌و ستراتیجه به‌كاربهێنن، بۆ ریكلامكردن و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و ده‌وی كاڵاكانیان، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و دیارده‌یه پانتاییه‌كی گه‌وره و فره‌وان له جیهانی ریكلام و ماركێتینگ داگیر بكات.
كۆمپانیا‌كان ده‌یانه‌وێ شوێنی كاره‌كان و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیش به یاریی ئه‌لیكترۆنی ببه‌ستنه‌وه
هاوكات به‌شێك له‌و كۆمپانیایه ده‌یانه‌وێ ژینگه و شوێنی كاری كارمه‌نده‌كانیان به‌و جۆره سیاسه‌ته بگۆڕن، به‌و شوێنه‌ی كه كارمه‌نده‌كان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كاتێك له دیار كۆمپیوته‌رێكه‌وه له ژوورێكه‌وه دانیشتوون، به واقیعی گریمانه‌یی و خه‌یاڵی ئه‌و ژووره بكه‌ن به دانیشتن له كه‌نار ڕووبارێك، كارمه‌نده‌كه‌یش به كرده‌یی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له كه‌ناری ڕووبارێك دانیشتووه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توانای كاركردنی كارمه‌ندان زۆر زیاتر بێ و به‌رهه‌می زۆر زیاتر بۆ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بهێننه دی، كه ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌نجام زۆرترین قازانج به كۆمپانیاكه ده‌گه‌یه‌نن.
به گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه چوون بۆ سه‌ر كار و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانه‌وه به ته‌واوی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت، وه‌كچۆن ئێسته خه‌ڵكی ئاڵووده‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بن، كۆمپانیا‌كان ده‌یانه‌وێ كارمه‌نده‌كانیشیان به‌وشێوه‌یه له ڕێی یاریی ئه‌لیكترۆنی هانده‌ره‌وه، ئاڵووده‌ی كاركردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان بن، تا ئێسته‌یش ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوون له‌و ستراتیجه‌یش پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی مێشكی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه و گۆڕینیان بۆ نیمچه ڕۆبۆتێك ده‌گاته ئه‌نجام و ئیتر هه‌موو شتێك ده‌بێت به یاری و كێبه‌ركێ و خاڵ كۆكردنه‌وه و له‌ناوبردن و جێهێشتنی ئه‌وانی تر له ڕیزی دواوه.