كتێبێكی نوێ به‌ناونیشانی "هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستان ڕابردوو و ئێسته و داهاتوو"، له‌لایه‌ن پ. ی. د. ئاده‌م بێ‌دار بڵاو كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ "وشه" هاتووه، كتێبه‌كه دانه‌ره‌كه‌ی پ. ی. د. ئاده‌م بێداره، به‌رهه‌می ئینستیتوتی تۆلێرانسی بێسنووره و پێداچوونه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن پ. د. محه‌مه‌د ئه‌بو نه‌مر مامۆستا له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشتن و گه‌وره ڕاوێژكاری كایسید، هه‌روه‌ها پ. ی. د. محه‌مه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د بیرمه‌ندی ئیسلامی و دكتۆرا له یاسا، پ. ی. د. عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ریم ده‌روێش دكتۆرا له هزری سیاسی، بۆ كراوه.
كتێبی "هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستان ڕابردوو و ئێسته و داهاتوو"، پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانیی له‌لایه‌ن نووری بێخاڵی ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌م بابه‌تانه پێكهاتووه:
بابه‌تی یه‌كه‌م: ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و فرهییهكهی.
بابه‌تی دووه‌م: كورته‌یه‌ك له مێژووی هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له كۆمه‌ڵگای كوردستانیدا.
بابه‌تی سێیه‌م: ئێسته‌ی هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
به‌شی یه‌كه‌م: ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری له پاراستنی هه‌مه‌جۆری و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌شی دووه‌م: ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له پاراستنی فره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌شی سێیه‌م: ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له پاراستنی فره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌شی چواره‌م: ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پاراستنی فره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
بابه‌تی چواره‌م: ئایندهی هه‌مه‌ڕه‌نگی و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
جێی ئاماژه‌یه توێژینه‌وه‌كه به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ههڵسهنگێنهرهكانی، به كارێكی بێ لایه‌ن و تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان داده‌نرێت، له ئاستی ناوچه‌كه به كارێكی بێ هاوشێوه ئه‌ژمار كراوه.
دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبه‌كه بڵاو كرایه‌وه، گوتاری ئینستیتوت و گوتاری نووسه‌ر پێشكه‌ش كرا، پانێڵی هه‌ڵسه‌نگاندن و گه‌نگه‌شه‌كردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی و پسپۆری بواری یاسا، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا سه‌رۆكی قه‌واره‌ی شلاما بۆ كاروباری كرستیانهكان، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرا و كتێبه‌كه‌یش به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به واژووی نووسه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌ش كرا.