یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بڕیارێكی نوێی له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ل كیلیان ئیمباپێ پێڕه‌و ده‌كات و سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنێت.
ریال مه‌درید هاوینی رابردوو له گواستنه‌وه‌ی ئیمباپێ شكستی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، به‌رپرسانی ریال مه‌درید بڕیاریان داوه هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیمباپێ نه‌كه‌ن، به تایبه‌تی له ناو یانه‌كه‌یاندا.
ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كه، ستراتیژیه‌تێكی كۆنی یانه‌كه‌یه، كه سیاسه‌تی بێده‌نگییه و ده‌یانه‌وێت له ماوه‌ی داهاتوودا به‌رامبه‌ر بابه‌تی ئیمباپێ به‌كاری بهێنن.
كیلیان ئیمباپێی هێرشبه‌ری فڕه‌نسی، كه هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت، حه‌ز ده‌كات پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه بكات، یانه ئیسپانییه‌كه‌ش تا مانگی یه‌كی داهاتوو چاوه‌ڕێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات و هاوینی داهاتووش بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.