بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە ملی هاوسەرەكەی دەبڕێت

:: PM:09:06:18/09/2021 ‌
لە یەكێك لە گوندەكان لە باشووری قاهیرەی پایەتەختی میسر، قەسابێك لە ناوەڕاستی شەقام هاوسەرەكەی دەداتە بەر ژەقۆ و ملی دەبڕێت و ئەوەیش گیان لەدەست دەدات، دوای گرتنی، هۆكارەكەی بۆ دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵی و بێزاری گەڕاندەوە.

رووداوەكە ئێوارەی هەینی لە گوندی جەبلە لە فەیووم لە باشووری قاهیرە رووی دا، كاتێك پۆلیس زانیاریان بەدەست گەیشتووە كە قەسابێك لە ناوەڕاستی شەقام هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە، بۆیە لەلایەن داواكاری گشتییەوە فەرمانی گرتنی دەرچووە، تاوانبارەكەیش دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.
تاوانبار رەفتاری باش نەبووە و بە بەردەوام شەڕی لەگەڵ هاوسەرەكەی كردووە
دوای گرتنی تاوانبارەكە ددانی بە تاوانەكەی داناوە و دووپاتی كردووەتەوە كە بە بەردەوام شەڕ و دەمەقاڵیان هەبووە، بەمدواییە تووڕە بووە و چووەتەوە ماڵی كەسوكاری و بەر لە ماوەیەكی كەم گەڕاندوویەتییەوە، بەڵام دوێنێ جارێكی تر شەڕیان كردووە و ماڵی جێ هێشتووە، ئەویش بەدوایدا چووە و هەوڵی گەڕاندنەوەی داوە، بەڵام رەتی كردووەتەوە، بۆیە بڕیاری داوە بیكوژێت. 

ئەو تاوانبارە گوتوویەتی كە چەقۆكەی دەرهێناوە لە دەموچاوی داوە، ئینجا ملی بڕیوە و سكی شەق كردووە تا گیانی دەرچووە، لەوكاتەی خەڵكی گوندەكە دەڵێن ئەو پیاوە رەفتاری باش نەبووە و بە بەردەوام شەڕی لەگەڵ هاوسەرەكەی كردووە، مادەی هۆشبەری خواردووە، ژنەكەیش چەند جارێكە ماڵی بۆ جێ هێشتووە، بۆیە رۆژی تاوانەكە لە ناوەڕاستی شەقام هاوسەرەكەی راگرتووە و داویەتییە بەر چەقۆ، بەهۆی هەڕەشەكانی كەس نەیتوانیوە بە فریای ژنەكە بكەوێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل