له زۆربه‌ی رۆنگۆڕه‌كان ئامێرێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن ''automatic transmission cleaning machine'' كه به‌كار دێت بۆ پاككردنه‌وه و به‌تاڵكردنی هایدرۆلیكی گێڕ و تۆڕباین به‌ته‌واوه‌تی، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م ئامێره زیانی ده‌بێت بۆ گێڕ.
له‌مباره‌یه‌وه بڕیار فه‌یزوڵا شاره‌زای بواری میكانیكی و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، پێش به‌كارهێنانی ئامێری به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هایدرۆلیك، پێویسته پشكنین بۆ هایدرۆلیكه‌كه‌ی بكرێت و جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌یش دیاری بكرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئۆتۆمبێلی كۆن به‌كار نایه‌ت، ئه‌وانه‌ی گێڕ یان كلاجیان زۆر ماندووه، چونكه زه‌برێكی زۆر به‌ر گێڕه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ری خراپبوونیشی زیاد ده‌كات له پرۆسه‌كه‌دا.
ئەوانەی گێر و کلاجی ئۆتۆمبێلەکەیان زۆر ماندووە ئەم ئامێرە بەکارمەهێنن
ئه‌م شاره‌زایه ئه‌وه‌ی گوت، ده‌بێت له حاڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره ڕه‌چاوی هایدرۆلیك بكرێت كه پیسه یان خاوێنه، كه زۆر پیس بوو، باشتر وایه به‌م ئامێره پاك نه‌كرێته‌وه، چونكه گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه ''هاڤ ده‌كات'' واته گێڕ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار ناكات و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا گێڕ ناگۆڕێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تا زۆر ناچار نه‌بووی ئه‌م ئامێره به‌كار نه‌هێنی، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌واوی گێڕه‌كه‌ی خراپ ببێت له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی هایدرۆلیك.