كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مڕۆ نوێترین مۆدێلیان له جۆری Oppo F19s نمایش كرد، به‌رهه‌مێكی نوێیه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بازاڕه‌كان ده‌ته‌نێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه به‌رهه‌مێكیان له جۆری "Oppo F19s" نمایش كرد. له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌مان یه‌كێك ده‌بێ له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا كه سیستمێكی زۆر به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه، پرۆسێسه‌رێكی خێراشی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێ له‌كاتی به‌كارهێناندا ڕانه‌وه‌ستێت و خاو نه‌بێته‌وه.
ئۆپۆ تایبەتمەندی ناوازەی بۆ مۆبایلەکەی داناوە کە رکابەری گالاکسی و ئایفۆن دەکات
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.43 ئینجه و به‌سیستمی 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه، كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو و به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.