هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه و رێكخستنه‌وه‌ی كاری قوتابیان كردبوو، به‌ڵام كۆرۆنا رێی نه‌دا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خوێندن بۆ تاهه‌تایه منداڵه سێ ڕۆژه‌كه‌ی و قوتابییه‌كانی له قوتابخانه‌ی شه‌هید ستار له شاره‌زوور جێهێشت.
مامۆستا سه‌میره محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌هید ستاره له شاره‌زوور، دوای ماوه‌یه‌ك تووشبوونی به كۆرۆنا سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆرپه‌كه‌ی هاته دنیاوه، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا و پلان و به‌رنامه‌كانی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌گه‌ڵ خۆی برد.
چیرۆكی گیان له ده‌ستدا ئه‌و مامۆستایه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و بۆ قوتابیه‌كانیشی چیرۆكێكی تراجیدیایه و هه‌مووان له دۆخێكدان كه باوه‌ڕ به مه‌رگی مامۆستاكه ناكه‌ن. هه‌روه‌ك هه‌مووان باسی چاكه و به‌رزی ئاستی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌ن به‌هۆی توانای مامۆستا سهمیرهوه.
پێشتر دوو منداڵی تری بووه مۆڵه‌تی دایكایه‌تی نه‌كردووه
نه‌بیل حه‌مه‌ساڵح به‌رێوه‌به‌ری به‌شی میلاكات و خۆیه‌تییه له په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، دوایین پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی خۆی و مامۆستا سه‌میره دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بووه كه مامۆستا سه‌میره داوای مۆڵه‌تی 10 ڕۆژی كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، مامۆستا سه‌میره شه‌ش ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بوو له وارماوای شاره‌زوور، یه‌كێك بوو له به‌رێوه‌به‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان و ساڵانه چوار قوتابی له یه‌كه‌مه‌كانی سنووره‌كه بووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندان نمونه هه‌ن قوتابی وازی له خوێندن هێناوه، به‌ڵام مامۆستا سه‌میره به توانای خۆی گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه بۆ خوێندن.
نه‌بیل روونی ده‌كاته‌وه، سێ ڕۆژه منداڵێكی له دایكبووه و به قورسی تووشی كۆرۆنا ببوو، پێشتر دوو منداڵی تری بووه مۆڵه‌تی دایكایه‌تی نه‌كردووه و ئاماده نه‌بووه قوتابخانه‌كه چۆڵ بكات ته‌نیا دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر داوای 10 ڕۆژ مۆڵه‌تی كرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بۆ مامۆستا سه‌میره به داخه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له منداڵه‌كانی ئه‌و مامۆستایه ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بوو، ئێسته‌یش هه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ.
مامۆستا سه‌میره له ساڵی 2008 بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ته مامۆستا، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كچان بووه. دوای خۆی جگه له منداڵه‌كانی یاده‌وه‌رییه‌كی زۆری له قوتابخانه‌كه‌ی و سنووره‌كه جێهێشتووه.