پۆلیسی راپه‌رین گرتنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه ماوه‌ی دوو ساڵه له ده‌ست یاسا رایكردووه و تاوانی كوشتنی ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئه‌یلوول، شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین، بۆ "وشه" گوتی، تۆمه‌تبارێك ماوه‌ی دوو ساڵه له یاسا رایكردووه و به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن تۆمه‌تباره و فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه.
روونیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی پشده‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌یان گرتووه كه له ساڵی 2019وه به ماده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عێراقی فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه گرتنی ئه‌و تۆمه‌تباره پێوه‌ندیداره به كێشه‌یه‌كی سنووری سه‌نگه‌سه‌ر كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێسته دۆسیه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.