ماڵپه‌ڕی
War on The Rocksی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی "عێراقییه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ گۆڕانكاری و چاكسازی له به‌غدا به‌رپا بكات؟" تێیدا به وردی باس له دابه‌شبوونی لایه‌نه‌كان له به‌غدا به‌سه‌ر دوو به‌ره ده‌كاته‌وه، كه یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوای 2003ه‌وه بوونی هه‌یه، به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه، دووه‌میشیان سوورن له‌سه‌ر گۆڕانكاری و چاكسازی ڕیشه‌یی، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه دۆخه‌كه وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به ملیۆنان گه‌نجی عێراقی بێهیوا ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و ترسناك له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق دروست ده‌بێته‌وه و سه‌قامگیری نایه‌ته‌دی و ململانی سیاسی و چه‌كداری و مه‌ده‌نی به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئێسته كه‌متر له سێ هه‌فته ماوه بۆ گه‌یشتن به واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ربوو و هه‌وڵی دواخستنی ده‌درا، له كاتێكدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای خۆپێشاندانه فرهوانهكانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 و ئه‌و ڕه‌وت و شه‌پۆله فره‌وانه‌ی گه‌نجان دێ، كه له دژی حكوومه‌تی وڵات هاتوونه‌ته ده‌نگ، پاش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بێ ئومێد و ڕه‌شبین بوو، له گۆڕانكاری و چاكسازی ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێسته‌یش كه وه‌ك حكوومه‌تێكی كاتی سه‌یری ده‌كرێ، تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بێده‌نگن، ئه‌گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه وه‌كخۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كان زۆر له جاران له‌سه‌ر عێراق زیاتر ده‌بن.
ئه‌وانه‌ی كه به ڕژدی هه‌وڵی چاكسازی ده‌ده‌ن، پێشبینی زۆر هه‌یه كه نه‌توانن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن و زۆربه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه، بۆیه جارێكی تر حكوومه‌تی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ده‌كرێته‌وه و توێژی سیاسی به‌غدا هه‌مان ئه‌زموونی پێشوو دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌سكه‌وته‌كان له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاسته‌قینه له وڵات بوونی هه‌بێت.
سه‌در و فه‌تح دووباره زۆرترین كورسی په‌رله‌مان ده‌به‌نه‌وه
به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه وه‌كخۆی، كۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێ دروست ده‌بێ، ناتوانێ چاكسازی و گۆڕانكاری بكات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ملیۆنان گه‌نجی عێراقی كه بێبه‌شن له خزمه‌تگوزاری و به بێكاری كاته‌كانیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، دووباره بێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان وڵاته‌كه دابپۆشێتهوه، به‌ڵام هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌وجۆره كه هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی گه‌نجان بۆ سه‌ر شه‌قام وه‌ك پێشوو نابێ و زۆر ڕێكخراوتر و به‌هێزتر ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێ هه‌ره‌سیان پێ بهێنرێت. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له ئێسته‌وه دڵنیا بین، كه ئارامی و سه‌قامگیری له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌به‌ر نابێ و پشێوی و ئاڵۆزییه‌كان بوون به ڕاستییه‌ك كه یاوه‌ری به‌رده‌وامی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای پێشهاته نا چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له وڵات و به‌رده‌وامی ململانێی مه‌زه‌وی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق، نۆ مانگ به‌ر له كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش كه له تهمووز/یۆلیۆی ڕابردوو واده‌ی یاسایی به‌سه‌ر ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك دابه‌شبوون، یه‌كه‌میان به‌رگری له مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌كخۆی ده‌كات، دووه‌میشیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و چاكسازی ڕیشه‌یییه له به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پشێوی و ئاڵۆزی و خۆپێشاندان شاره‌كانی باشووری عێراق دانه‌پۆشێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، تا ئێسته دۆخه‌كه قورسه و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2018 هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و فره‌وانی ساخته‌كاری بوونی هه‌بوو، هه‌رچه‌ند حكوومه‌تی كازمی و كۆمسیۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕێگری له ساخته‌كاری و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌كه‌ن، كه‌چی هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه، به تایبه‌ت له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه، ده‌رفه‌ت زۆره و هه‌وڵیش زۆر بۆ ساخته‌كاری ده‌درێت، له‌م مانگه‌یش چه‌ندان هه‌وڵ بۆ ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن له عێراق ئاشكرا كران.
حزب و قه‌واره‌كانی به‌رهه‌می خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر پێشبینی ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی واقیعی عێراق پێگه‌ی ئه‌وان زۆر سنووردار ده‌بێت، چونكه ئه‌وان حزب و قه‌واره‌ی تازه‌ن له نێو گۆڕه‌پانه‌كه و ناتوانن كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه بكه‌ن، كه ده‌ستی باڵایان له نێو پرۆسه‌ی سیاسی و دارایی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه‌ی میلیشیاكان پێشبینی ده‌كرێ زۆرینه‌ی پشتیوانانی خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌شداری له ده‌نگدان نه‌كه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، له ئێسته‌وه‌یش دهنگوباسی زۆر هه‌یه كه ئه‌و گرووپانه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئه‌سته‌مه هیچ لایه‌كیان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان پێ دروست بكرێ و دووباره په‌نا بۆ حكوومه‌تی هاوبه‌ش و كاندیدی ته‌وافقی ده‌برێته‌وه
كۆمسیۆن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 167 قه‌واره و حزبی تۆمار كردووه كه زۆرینه‌یان له 21 هاوپه‌یمانی چڕبوونه‌ته‌وه، كه گرنگترینیان بریتین له قه‌واره‌ی سه‌درییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی ئه‌لعامری، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هاوپه‌یمانی هێزی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌ماڕ ئه‌لحه‌كیم، پارتی دیموكراتی كوردستان به پشتیوانی ڕێبه‌ری كورده‌كان مه‌سعوود بارزانی، ماڵباتی تاڵه‌بانی و چه‌ندان قه‌واره‌ی تری سه‌ربه‌خۆ له نێو لیستی بچووك بچووك دا.
پێشبینی ده‌كرێ حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشوو كه زۆرترین كورسیان له نێو په‌رله‌مان هه‌بووه، جارێكی تر ببنه‌وه به خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی له خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مه‌یش واته دروستنه‌بوونی گۆڕانكاری و مانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان وه‌كو خۆی. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و هاوپه‌یمانی و حزبانه ناتوانن زیاتر له 60 كورسی په‌رله‌مان له كۆی 329 كورسی به‌رنه‌وه، كاتێك هیچ حزبێك نه‌توانێ نیوه كۆ یه‌كی كورسییه‌كان بباته‌وه، ئیتر حكوومه‌تی هاوبه‌ش له نێوان چه‌ند حزبێك یان سه‌رجه‌م حزبه‌كان دروست ده‌بێ و پرۆسه‌كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌وه‌ی پێشخۆی نابێت.
وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پێشوو سه‌درییه‌كان زۆرترین كورسی په‌رله‌مان ده‌به‌نه‌وه، نه‌ك له‌به‌ر باشی و شیاوی كاندیده‌كانیان، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی سه‌در جێگیرن و له پێناوی موقته‌دا سه‌در ده‌نگ به كاندیده‌كان ده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بردنهوهیشیان، سه‌درییه‌كان ناتوانن به ئاسانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی تری شیعه دروست بكه‌ن، چونكه هه‌ریه‌ك له فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به توندی ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان هه‌یه، بۆیه هاوكێشه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت قورسه و ئاسان نابێت.
هاوپه‌یمانی فه‌تح كه لیستی میلیشیاكان ناو ده‌برێ، له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورسی زۆریش ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێو ته‌واوی قه‌واره و فراكسیۆنه‌كان واته له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پشتیوانی لێ ناكرێ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانێ گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دروست بكات.
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی و حه‌كیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو هێزی میانڕه‌ون و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یش كێشه له‌سه‌ریان بوونی نییه، ده‌شتوانن به ئاسانی فراكسیۆن و قه‌واره‌كانی تر له‌خۆیان نزیك ببنه‌وه، چونكه گرفتی قووڵیان له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵام به‌هۆی میانڕه‌وی و ئارامیان ناتوانن چاكسازی و گۆڕانكاری بهێننه دی.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان پێشبینی ده‌كرێ، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانی شیعه بێ و پالێوراوی سازان و ته‌وافقی نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی ئێسته كه كازمی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزبیشی نه‌بوو، به‌ڵام به سازانی لایه‌نه‌كانی شیعه بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه پێویسته كازمی یان كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و بێلایه‌ن له نێوان شیعه‌كان سازانی له‌سه‌ر بكرێت، به مه‌رجێك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌یش قبووڵكراو بێت.
حزبه‌كانی شیعه گرفتیان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، چونكه به به‌خشینی سه‌رۆك وه‌زیران به كه‌سێكی بێلایه‌ن، زۆربه‌ی پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی خوار سه‌رۆك وه‌زیران بۆخۆیان قۆرغ ده‌كه‌ن و هه‌رچی به‌رنامه و پلان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆیان هه‌یه، به‌مشیوه‌یه ده‌یهێننه دی، كاتێكیش سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانی په‌رله‌مانی نه‌بێت، هه‌وڵی سنوورداركردنیان بدات، ئه‌وا له په‌رله‌مان هه‌ڵمه‌تی له دژ دروست ده‌كه‌ن، تا متمانه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر به مه‌رج و خواسته‌كانیان ڕازی نه‌بێت.