دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كتێبێكی به چاپ گه‌یاندووه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا پێشانی ده‌دات، هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات و له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند و گاڵته‌جاڕی ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ویستی كتێبه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "زۆرترین دادوه‌ری له دنیادا" پێشان بدات كه بۆ چه‌ندان زمانی دنیا هاتووه‌ته وه‌رگێڕان. له‌وێدا هه‌ڵه‌ی كردووه، كتێبێكی هه‌ڵگرتووه و گوتوویه‌تی ئه‌وه وه‌رگێڕانه فڕه‌نسییه‌كه‌یه، كه‌چی كتێبه‌كه وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌كه بوو.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌ردۆغان وایكرد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین ره‌خنه‌ی روبه‌ڕوو بكرێته‌وه، له‌وه‌یش زیاتر گاڵته‌جاڕییه‌كی زۆریشی پێ كراوه. چونكه ناكرێ سه‌رۆكی وڵاتێك سه‌رنجی ئه‌وه‌نده كورت بێ، زمانه‌كانی فڕه‌نسی و ئینگلیزی له یه‌كتر جیا نه‌كاته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به جۆری كتێبه‌كه و چاپكردنه‌كه‌ی نه‌كردووه كه تا چه‌ند به فراوانی پێشوازیی لێ كراوه.